تا نه‌ییار نه‌ناسیت نا‌توانیت یار و پاڵه‌وان بناسیت؟
ئه‌م مالپه‌ڕه جێگای داگیركه‌رانی تێدا نابێته‌وه ؟
تا نه‌ییار نه‌ناسیت نا‌توانیت یار و پاڵه‌وان بناسیت؟
گه‌ر پاڵه‌وان و ئامانجت نه‌ناسی نا‌توانیت به‌چیرۆكێكی به‌رز ئاڕاسته‌مان بكه‌یت.
ئه‌م مالپه‌ڕه جێگای داگیركه‌رانی تێدا نابێته‌وه ؟
ئێره ماڵی هه‌موو كوردێك و مرۆڤێكی پێشكه‌وتوخوازه، ئێره هه‌وڵێكی بچوكی
به‌زانستی كردنی سینه‌ما و هونه‌ره
ئه‌م سه‌كۆیه بۆ هه‌موانه گه‌نگه‌شه‌ی زانستی و هۆشیاری تێدا بكه‌ین
ره‌خنه لێره هیچ كه‌س نابوێرێت و كه‌سیش بریندار ناكات ره‌خنه به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ك ئامانجه‌كه به‌رزتر راده‌گرێت و پایه‌كان پته‌وتر ئه‌كات.
له ره‌خنه سڵ مه‌كه‌ره‌وه ، تۆ به‌كارێكه‌وه خه‌ریكیت ره‌خنه پشت ئه‌ستورت
ئه‌كات.
ئامانجی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات بونیاتنانه .. هێزی شاراوه‌ی تۆیه بۆ
بونیادێكی مه‌زنتر
مرۆڤ كاتێك هه‌ست به‌رووخان ده‌كات هونه‌ر جارێكی تر له‌ناوه‌وه ڕا به
فریای ده‌كه‌وێت
جوانی و ئیستاتایكا یاریده‌ده‌ری سارێژكردنى گرفته ده‌روونییه‌كانمانه و
بونیاتی مرۆییمان به‌هێزتر ئه‌كات تا به‌هێزتر به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كانی ژیان بگرین.
هونه‌ر به‌گشتی و فیلم و سینه‌ما تایبه‌تتر پێویسته چێژ و زانست و هۆشیاریمان پێ ببه‌خشێت
. ئه‌م ماڵه هه‌وڵێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاگاییمان، زانستمان ، هۆشیاریمان ..
ئه‌م ئه‌ركه‌ش قورس و گه‌وره‌یه و كاری میژوو كرد‌و هه‌وڵ و تێگه‌یشتن و لێبڕانی زۆری پێویسته .. پێشتر
به‌رهه‌مگه‌لی زۆر و سامانی زۆرمان بۆ جێههێڵراوه ئه‌گه‌ر بڕێك به ئاگاییه‌وه
پشتیان پێبه‌ستین ئه‌كرێ چرایه‌كی گه‌ش بێت بۆ ئاینده و به‌رچاوڕونی پێویستمان پێ
بببه‌خشێت بۆ به‌رده‌وامی و به‌رهه‌می باشتر و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر.
ئێره ماڵی تۆیه ..
لێره هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ خزمه‌تی ئامانجه‌كه‌یه نه‌ك هیچ شتێكی تر، ئه‌م
ماڵپه‌ڕه كاری خۆبه‌خشانه ڕێز لێده‌گرێت و هه‌وڵه جدییه‌كان به‌رزده‌نرخێنێت.
لێرە چه‌ندێتی هێندەی چۆنییه‌تی گرنگ نییه ، كه‌م و پوخت باشتره له زۆر
و بۆر
نه‌ییار ماڵی یار و سه‌نگه‌رێكه دژ به نه‌یار
بێگومان،
ئێمە لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێنێک لە دژایەتی و ململانێ و کێبڕکێدا نین .. پڕۆژەیەکمان هەیە و سوپاس و دەستخۆشی پێ‌زانین و ڕێزمان بۆ هەر کەس و لایەنێک هەیە پشتیوان و هاوکاری بێ مەرجمان بێت، ئەمە جگە لەوەی هەوڵ ئەدەین پشتیوانی دڵسۆزان بین.
هەروەها
نه‌ییار به‌رپرس نییه له‌بۆچونی نوسه‌ر و ناوەڕۆکی بابه‌ته‌كان
نه‌ییار بۆ پاراستنی ئازادی گشتی و ئازادی نوسه‌ره‌كان .. هیچ جۆره
سانسۆرێكی نییه و به‌رپرسیارێتی ناوەرۆکی هیچ نوسینێكیش هه‌ڵناگرێت .. هه‌ر بۆیه
نوسه‌ر به‌رپرسه له‌ڕاوبۆچوونی خۆی و بابه‌ته‌كه‌ی.