چیتر مارادۆنا ته‌نها یاریچیه‌ك نییه
"ئه‌میر كۆستاریكا"
چیتر مارادۆنا ته‌نها
یاریچیه‌ك نییه ، به‌ڵكو..
"ئه‌میر كۆستاریكا"
ئاماده‌و و. عه‌ره‌بى
: عه‌لى كامل
و. كوردى : خالید
حه‌مه‌لاو
زۆرن ئه‌و كتێب و
فیلمانه‌ى ده‌رباره‌م نوسران و ده‌رهێنراون ، به‌ڵام هه‌موویان منیان ناشیرین
نواندوه وه‌ك كه‌سێكى خراپ و به‌د نیشانیان داوم ، به‌ڵام كۆستاریكا ئه‌وه‌ى له‌قوڵایی
ناخمابوو گوزارشتى لێ‌كرد ، ئه‌و سه‌باره‌ت به‌من ده‌دوێت و به‌ده‌رخه‌رى ساته جوان
و ناشیرینه‌كانى ژیانمه .
"مارادۆنا "
( مارادۆنا بۆ كۆستاریكا
) ناونیشانى یه‌كه‌مین فیلمى به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌رهێنه‌رى سینه‌مایی بۆسنى – سربى
ئه‌میركۆستاریكایه ، كه له خولى 61 هه‌مینى فیستیڤاڵى كان له‌ده‌ره‌وه‌ى پێشبڕكێ
نمایش كرا .
مارادۆنا و كۆستاریكا
به‌شێوه‌یه‌كى باش به‌یه‌ك ئاشنان ، یه‌كه‌م به‌هۆى نازناوى ( مناڵى ئاڵتونى ) كه‌میلله‌تانى
ئه‌مریكاى لاتینى له‌مارادونایان ناوه
هاوكات جێده‌ستى وه‌ك باشترین یاریچى فۆتبۆڵ له‌جیهاندا سه‌لماندى به‌و گۆڵه ناوداره‌ى كه‌له‌جامى
جیهانى ساڵى 1986 له‌به‌رامبه‌ر تیپى ئینگلترا
تۆمارى كرد، ئه‌و گۆڵه‌ى كه كۆستاریكا ناوى ناوه" گۆڵێك بۆبه‌دى هێنانى
دادوه‌رى " !! .
به‌ڵام ئه‌میر یان
( دوا قه‌ره‌ج ) هیواى سینه‌ماى ئه‌وروپی و جیهانییه ، كه پێشتر دوو جارخه‌ڵاتى
چڵه خورماى ئاڵتونى به‌ده‌ست هێنا بۆ فیلمه‌كانى ( كاتێك باوكم له‌گه‌شتێكى كاردا
بوو) ساڵى 1985 و فیلمى ( ئه‌نده‌رگراوند ) ساڵى 1995 ، و فیلمه نوێیه‌كه‌شى له‌سه‌ر
مارادۆنا ده‌بێته یه‌كه‌م فیلمى به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌رهێنه‌رى ناوبراو .

مارادۆنا و كۆسته‌ریكا
وه‌ك دوودیارده‌ى بلیمه‌تین له دووبوارى گرنگ كه سینه‌ماوتۆپى پێیه .
كۆستاریكا ساڵى
2005 له‌م فیلمه‌دا ده‌ستپێكى كاركردنى ده‌بێت پاش بانگهێشت كردنى ده‌رهێنه‌ره بۆدیگۆمارادۆنا بۆسربیا
، هه‌رئه‌م سه‌ردانه بووه پێكهاته‌ى په‌یوه‌ندیه‌كى به‌تین وڕاستگۆیانه‌ى نێوان
ئه‌م دوو بزێوه ناباوه ودواتر ئه‌م پرۆژه فیلمه‌ى لێ به‌رهه‌م دێت .
كۆستاریكا له‌وكاته‌دا
گفتوگۆیه‌كى قوڵ و درێژى له‌گه‌ڵدا سازكردوه وله‌دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ
ڕۆژنامه‌نوسان ده‌رهێنه‌ر ده‌ڵێت :" مارادۆنا دڵى خۆى بۆ كردمه‌وه " .
ئه‌نجام دانى فیلمه‌كه به‌وساناییه نه‌بوو ،
چه‌ند جارێك له‌كاركردن له‌و فیلمه‌دا وه‌ستاوم به‌زۆر هۆكار كه‌لێره‌دا ناتوانم لێى
بدوێم ، به‌ڵام دواتر به‌تاسه‌یه‌كى زۆر
كارمان تێدا كرد‌و واڕێككه‌وتین كه‌ته‌واوكردنى فیلمه‌كه هاوتاى سازكردنى ئه‌م فێستیڤاڵه
بێت .
كۆستاریكا سه‌باره‌ت به‌بیرۆكه‌ى فیلمه‌كه و
ماوه‌ى ئاماده‌كردن و وێنه‌گرتن به‌م جۆره ده‌دوێت : " ده‌كرێت ئه‌م فیلمه یه‌كه‌مین
فیلم بێت كه بتوانێت چاره‌سه‌رى گشت لایه‌نه‌كانى ژیانى مارادۆنا بكات ، بێگومان
كاركردن تاڕاده‌یه‌ك ئاڵۆز و سه‌خت بوو
چونكه مه‌به‌ستم بوو كاره‌كته‌رى ڕاسته‌قینه‌ى و كه‌سێتى ئه‌م مرۆڤه به‌ده‌ربخه‌م
.
فیلمه‌كه ده‌رباره‌ى
سێ لایه‌نى كه‌سایه‌تى مارادۆنایه كه‌توانیم له‌ماوه‌ى وێنه‌گرتنى ئه‌م فیلمه‌دا
ئاشكراى بكه‌م : كه‌یه‌كه‌میان مامۆستاى تۆپی پێ و یاریزانێكى خوڵقێنه‌ره و دووه‌میان
هاوڵاتییه‌كى سه‌ركێشى ئه‌رژه‌نتینییه و دواتر ئه‌ومرۆڤه‌ى كه به‌په‌رۆش و به‌تاسه‌یه
بۆ خێزانه‌كه‌ى .
ئه‌م سێ كاره‌كته‌ره
ته‌واو له‌كۆتایى فیلمه‌كه‌دا ئاوێته‌ى یه‌كدى ده‌بن و له یاریگاى (ئازدك) له مه‌كسیك
وێنه‌م گرتوه، ئه‌و شوێنه‌ى كه مارادۆنا ناودارترین وجوانترین گۆڵه‌كانى له‌به‌رامبه‌ر تیپى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را
له‌ساڵى 1986 تێدا تۆماركردوه .
كۆستاریكا له‌هه‌موو
دیمانه‌یه‌كدا جه‌ختى له‌وه ده‌كرده‌وه كه‌مه‌به‌ستێتى وێناى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌م یاریچیه
ئه‌رژه‌نتینیه ده‌ربخات كه ڕۆژنامه‌نوسه زه‌رده‌كان له‌م ساڵانه‌ى دواتردا وێنایان
ناشرین كردبوو هاوكات به ئالوده‌بوون به مه‌ى و
و ماده بێهۆشكه‌ره‌كان و زۆرخۆرى
وه‌سفیان كردبوو .
هه‌روه‌ها به‌پێى
گوته‌كانى كۆستاریكا فیلمه‌كه بۆچونى سیاسى مارادۆنا به ده‌رده‌خات كه‌ڕه‌خنه
له سیاسه‌تى ئه‌مریكا ده‌گرێت و هاوتا سه‌رسامه به بزوتنه‌وه سه‌ربه‌خۆیی خوازیه‌كانى
ئه‌مریكاى لاتین كه به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌رنستۆ تشى گیڤارا و فیدڵ كاسترۆ بووه،
وه‌ك ده‌ڵێت دوو هاوڕێى خۆشه‌ویستى ئه‌ون .
له‌ڕاستیشدا ئه‌م
دووكه‌سایه‌تیه تاڕاده‌یه‌كى باش سه‌رسامن به‌یه‌ك ، مارادۆنا تاڕاده‌یه‌ك سه‌رسام
بوه به‌و جیهانه ئه‌فسونى و جادووگه‌ریانه‌ى نێو فیلمه‌كانى كۆستاریكا ، و ده‌كرێت
چه‌ند خاڵێكى هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌م دووبلیمه‌ته‌دا هه‌بن ، له‌وانه‌یه خاڵى هاوبه‌ش ئه‌وهاوتایى و هاوبه‌ش بونه‌ى نێوانیان
بوبێت له‌به‌رامبه‌ر به په‌ڕاوێز خستنى میله‌تانى به‌ڵقان و گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كانى
بوینس ئایرس، خاڵێكى هاوبه‌شى تر ، چاره‌سه‌ركردنى كۆسته‌ریكایه بۆ ناوه‌ڕۆكى
"مردن " كه ئه‌م خاڵه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ مارادۆنا ئه‌وكاته‌ى به پرۆسه‌ى مردن‌دا تێده‌په‌ڕێت ، وه‌ك زانراوه
كه‌مارادۆنا دووچارى ئه‌وه بوو كه بۆ ماوه‌ى چوار خوله‌ك بمرێت ودووباره بژێته‌وه
.
له فیلمه‌كانى كۆستاریكادا
ده‌بینین كه كاره‌كته‌ره‌كان ده‌مرن و له‌پاشان بێ هیچ ڕاڤه‌كاریه‌ك دووباره ده‌ژێنه‌وه
، كه زۆرجار گومانت له‌وه هه‌یه كه‌ئایا مردون یان ده‌ژین !...
مارادۆنا خۆى یه‌كێكه
له‌وانه‌ى زۆر بیرى له‌مه‌رگ ده‌كرده‌وه ، كه‌زۆر جار له گفتوگۆكانیدا ئه‌و ڕسته‌یه
دوباره ده‌بێته‌وه (له‌و ماوه‌یه‌ى كه‌تیایدا مردم ) یان (ئه‌و كاته‌ى كه‌به‌ڕاستى
مردبووم ).

مردنى ئه‌و چه‌ند
خوله‌كه‌ى مردنى مارادۆنا له‌وكاته‌دا زانایانى پزیشكى و هاوڕێكانى سه‌رسام كرد، ڕزگار
بوونه‌كه‌شیان به "موعجیزه‌ى خواوه‌ند" دانا هه‌روه‌ها كۆستاریكاش سه‌رسامه
به‌مارادۆنا وخۆشه‌ویستییه‌كه‌ى به‌م
ووشانه بۆ ده‌ربڕیوه ( من سه‌رسامم به‌و ڕاڕایى و دڵه ڕاوكێیه‌ى كه ده‌رباره‌ى
جیهانه ، هه‌روه‌ها سه‌رسامم به گاڵته‌ئامێزى و مرۆیى بونه‌كه‌ى ) .
هه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ش
وایكردووه كه جۆره هاوڕێیه‌تیه‌كى تایبه‌ت له‌نێوانیاندا دروست بێت ، كه ئه‌و هاوڕاییه له بۆچونه سیاسى و ڕوشنبیریه‌كان
و سه‌رجه‌مى ژیانیان هاوبه‌شن .
پاشان هاوڕێى سێیه‌م
په‌یوه‌ندى به‌م فیلمه‌وه كرد كه دانارى مۆسیقا‌و گۆرانى بێژى فه‌ره‌نسى (باسكى
مان‌و تشاوه ) .
كه ئه‌م گۆرانى بێژه
به بایه‌خدانى جدیى به‌جیهانى سێیه‌م وه‌ك هه‌ژارى و ڕه‌گه‌زپه‌رستى ناسراوه و
به‌شێوه‌یه‌كى دیار له‌گۆرانیه‌كانیدا هه‌رده‌م دووباره ده‌بێته‌وه .
هه‌رسه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنى
له‌شریته موزیكییه‌كه‌ى فیلمه‌كه‌دا مانۆ ده‌ڵێت : ئێمه هه‌رسێكمان له‌ناپۆلی یه‌كترمان
بینى و كۆستاریكا داواى لێكردم گۆرانییه‌ك بۆسانتا مارادۆنا بڵێم ، به‌ڵام بیرۆكه‌كه‌م
به‌دڵ نه‌بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه ئاواز و گۆرانیه‌كى
نوێ و تایبه‌ت به فیلمه‌كه‌م دانا به‌ناونیشانى ( ژیان سه‌ركێشیه) .
به‌گشتى ئه‌كرێ
مرۆڤ چاوه‌ڕێى فیلمێكى سیاسى سه‌ركێشى تر له‌كۆستاریكا بكات، زۆر چاوه‌ڕێ
ده‌كرێت ببێته شاكارێكى سینه‌مایى تر و سه‌رخستنێك بێت بۆ سه‌رخه‌رمانه‌ى ئه‌م ده‌رهێنه‌ره
.
• ئه‌و دیالۆگانه‌ى لێره‌دایه دیالۆگێكى به‌سۆزانه‌و
بوێرانه‌یه له‌نێوان دیگۆ مارادۆناو كۆستاریكا كه له‌سربیا ساڵى 2006 سازكراوه
ئه‌وكاته‌ى كۆستاریكا میواندارى مارادۆنا ده‌كات كه ئه‌وكات له‌ڕۆژنایه‌كى ڕۆژانه‌ى
سربى بڵاو ده‌كرێته‌وه .
كۆستاریكا : (سه‌رنج)
• دیگۆمارادۆنا مرۆڤ بوو هه‌ستى به‌جۆره
ئاره‌زوویه‌ك وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك كردبوو كاتێك له‌میانه‌ى مۆندیالى ساڵى
1986 تۆپه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى گۆڵى ئینگلترا كردبوو ، نه‌ك ته‌نها ئه‌و به‌ڵكه 17 یاریچى
له‌پێناو كه‌رامه‌تى خه‌ڵكه چه‌وساوه‌كان به‌پێش كه‌وتن كه چاوه‌ڕێى ئه‌و ساتى تۆڵه‌یه‌یان
ده‌كرد ، یاریچیه‌كانى تۆپى پێ له‌پاش یاریچى
ئه‌ڵمانى پاوه‌ڵ بریتنه‌ر ومارادۆنا
هاوشانى لایه‌نى هه‌ژاران نه‌وه‌ستاون / ئه‌مه لاى من و له‌و ساته‌ناسك و كاریگه‌ره‌دا
، ته‌نها تۆپه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى ئامانجه‌كه نه‌كردوو به‌ڵكو گۆڵه‌كه‌ى به ئاڕاسته‌ى
مارگرێت تاتشه‌ر و ، رۆِلاند ڕێگان و ، به‌ریتانیاى گه‌وره‌و شاژنه ئه‌لیزابێسى
دووه‌م و پاشا تشارلزو، پاپا پۆڵ جۆنى دووه‌م بوو.
ده‌كرێت هه‌ندێك خه‌ڵك
وا مه‌زه‌نده بكه‌ن كه‌یاریچى تۆپى پێ خه‌ڵكى گه‌مژه‌بن، له‌وانه‌یه گشتیان
له‌و باوه‌ڕه‌دا بن ، ڕاسته كه ئه‌وان نه‌خوێنده‌وارن ! به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه
هاوڕا نیم كه تێناگه‌ن و گه‌مژه‌بن ، له‌به‌رئه‌وه‌ى چۆن ده‌توانن ئه‌و ملیۆنه‌ها
دۆلاره له‌نێو حسابه‌كانیان له‌بانكه‌كاندا كۆبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر زیره‌ك نه‌بووبن .
مارادۆنا :
• ئه‌میر تۆ ئه‌زانى من هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه
له تاریكی‌دا فێرى تۆپى پێ بووم ، ئه‌و كات یاریگایه‌كى بچوك له پشت ماڵى خۆمان
بوو، من هه‌موو ڕۆژێك یاریم ده‌كرد ئه‌وكاته‌ى مناڵه‌كان ده‌ڕۆشتنه‌وه من بۆ ماوه‌ى
دوو كاتژمێر به‌ته‌نها له‌و یاریگا تاریكه‌دا یاریم ده‌كرد، نه‌م ده‌توانى له‌و
تاریكیه‌دا هیچ ببینم ! من ته‌نها تۆپم لێده‌دا ، تۆپه‌كان ئاڕاسته‌ى دوو پایه‌ى
گه‌وره بوون كه‌به‌دوى گۆڵه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕام كه تۆڕه‌كه‌ى پێوه بوو، پاش تێپه‌ڕبوونى
زه‌مانێك پاش ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستێكم له‌گه‌ڵ یانه‌ى (( تازه پێگه‌یشتوانى ئه‌رژه‌نتینى
)) واژوو كرد ئه‌وكات زانیم ئه‌و لێدانانه‌ى
من له‌تۆپه‌كه‌م ده‌دا گۆڵى ته‌واو ڕاست بوون .
كۆستاریكا :
تۆ له‌گه‌ڕه‌كى (
فافۆل فیریتۆ ) له‌دایك بوى كه‌یه‌كێك له‌هه‌ژارترین گه‌ڕه‌كه‌كانى بوینس ئایرسه
، پێویسته لێره‌دا بپرسم چى له‌هزردا ده‌گوزه‌رێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆهه‌رگیز ئه‌و
خه‌ڵكانه‌ت له‌یاد نه‌چوه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌گه‌ڵیاندا مایته‌وه .....
مارادۆنا :
هه‌ژاران هه‌رگیز
ده‌ست به‌ردارت نابن ... زۆربه‌ى هاوڕێكانم پشتیان لێكردم یه‌كێكیان
"كوبولو" به‌ڕێوه‌به‌رى تیپه‌كه‌م بوو كه‌پاره‌وپولى دزیم . به‌ڵام ڕۆڵه‌كانى
گه‌ڕه‌كه‌كه‌م كه له فیوریتوله‌گه‌ڵیاندا ده‌ژیام زۆر دڵسۆزم بوون .
گه‌ڕه‌كى فیوریتو
په‌ناگه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌ژاران بووه .

كوستاریكا :
كاتێك ده‌بیته یاریچیه‌كى
پله یه‌ك یانه‌ى وه‌رزشى "ریڤربلاتا" پاره‌یه‌كى زۆرت پێشكه‌ش ده‌كات ،
به‌ڵام تۆ ڕه‌تى ده‌كه‌یته‌وه‌و ده‌چیته یانه‌ى "بوكا جونیورز" پاره
هه‌رگیز له‌لاى تو "خه‌ون " نه‌بوه .
مارادۆنا :
به‌ڵێ له‌یادمه
كاتێك منداڵ بوم جارێك باوكم له‌كاره‌كه‌ى گه‌ڕایه‌وه‌و پاره‌یه‌كى ئه‌وتۆى به‌ده‌ست
نه‌كه‌وتبو به‌شى خواردنى 8 منداڵ بكات ، ئێمه به‌بێده‌نگى چاوه‌ڕێ بوین له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى ژه‌مه خۆراكێكى ته‌واومان نه‌بوو ، خه‌ڵكى ناتوانن له‌م باره تێبگه‌ن ، مه‌به‌ستم
به‌دیارى كراوى ئه‌وانه‌ى هه‌رگیز ڕۆژێك هه‌ستیان به‌برسێتى نه‌كردوه .
پێویست بوو خوشكه‌كه‌م
تێر له‌نانه‌كه‌ى نه‌خوات بۆ ئه‌وه‌ى ژه‌مه خۆراكێك بۆ من ئاماده بكرێت ، دایكم
له‌تاو برسێتى گه‌ده‌ى ئازارى ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت خواردنه‌كه به‌شى ئێمه
بكات چه‌ندین جار بینیومه به‌خه‌مباریه‌وه له ده‌فره به‌تاڵه‌كانى ده‌ڕوانى تابزانێت
پارویه‌ك نه ماوه‌ته‌وه .
دایكم نمونه‌ى باڵاى
هه‌ژارى بو . به‌ڵێ ... بیهێنه پێش چاوت .. دایكت له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى ژه‌مه
خواردنى تۆ درۆ بكات ، له‌وانه‌یه هه‌ندێك وابزانێت ئه‌م قسانه خه‌یاڵى زانستین
، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن ژیانمان به‌م جۆره بوو من ته‌نها ڕاستیه‌كان به‌ده‌رده‌خه‌م
.
كۆستاریكا :
به‌ڵى ئه‌وه هه‌ژارى
ته‌واوه شتێكى زۆر خه‌مناكانه‌یه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵك ئه‌وه‌یان له‌یاد
ده‌چێت . تۆچۆن توانیت هه‌ڵگرى ئه‌و هه‌موو ئازار‌و خه‌مه منداڵانه‌یه‌ت بیت .
مارادۆنا :
من هه‌رگیز ئه‌و وێنانه‌م
له‌یاد ناچێت ! باوكم له بازاڕى كڤانتاكا بارهه‌ڵگر بوو ئه‌و هه‌میشه باره
قورسه‌كانى هه‌ڵده‌گرت . تائه‌و كاته‌ى كه‌وته ته‌مه‌نه‌وه ئه‌وكاره‌ى ده‌كرد .
كاتێك ده‌گه‌یشته ماڵه‌وه دایكم پارچه سه‌هۆڵى ده‌خسته سه‌رمل و پشتى تاوه‌كو
ئازاره‌كه‌ى سوك بكات ، به‌ڵام ئێمه وه‌ك به‌چكه پشیله به‌ده‌ورى داده‌نیشتین ،
وه‌ك جۆره سروتێكى تایبه‌ت بوو كه‌هه‌رگیز له‌یاده‌وه‌ریمدا ناسڕێته‌وه .
فیلمۆگرافیاى "ئه‌میر كۆسته‌ریكا "
1954
1981 (ئایا دوللى
بیلت له‌یاده ؟) .
1985(كاتێك باوكم
له‌گه‌شتێكى كاركردندا بوو) .
1989 (سه‌رده‌مى
قه‌ره‌جه‌كان ) .
1993(خه‌ونى ئه‌ریزونا
) .
1995 (له‌ژێر خاك
) .
1998(پشیله‌یه‌كى ڕه‌ش
، پشیله‌یه‌كى سپى ) .
2001 (هه‌شت چیرۆكى
نایاب ) به‌ڵگه‌نامه‌یى .
2000(میزانخانه
سپیه‌كه )
2004(ژیان سه‌رسوڕهێنه‌ره
) .
2007 (به‌ڵێنم پێ
بده ) .
2008 (مارادونا )
به‌ڵگه‌نامه‌یى .
ئەم بابەتە پێشتر بڵاوکراوەتەوە