تایبه‌ت به نەییار- بۆ یار
تایبه‌ت به نەییار- بۆ یار
تایبه‌ت
به نەییار- بۆ یار
سڵاو ئازیزان
ئێمە
لێرە هەندێک ڕێسا پەیڕەو دەکەین ، هیوا خوازین بۆ هەموان بەسوود بێت هەر بۆیە تکایە:
بیروڕاكان بابه‌ت و شێوازی نوسین و ڕێنوس و خاڵبه‌ندی ئەرکی
نوسه‌رە و تایبەتە بە نوسەر.
دانانی
لینكی سەرچاوەی بابه‌ت گرنگ و ڕێگه‌پێدراوه.
کۆپیکردن
و بردنی هەر بەرهەمێک - فۆتۆ- ڤیدێۆ – فیلم
– تەنانەت هەر په‌ره‌گرافێک و پۆستكردنەوەی
بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و ماڵپەڕەکە دژی یاسای كۆپی ڕایته و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی
به دوایه.
مه‌رجه‌كانی
بڵاوكردنه‌وه:
تکایە
پێش ناردنی بابەتەکان بۆ ئێمە ئەم مەرجانە ڕەچاو بکە:
١- بابەت بە ۆرد دۆكۆمێنت نوسرابێت و به‌فۆنتی یونیكۆد، باش پاكنوس
كرابێت له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه نوسه‌ر له‌گه‌ڵ ناردنیدا بەرپرسیاردەبێت به‌رامبه‌ر
هه‌موو داتا و زانیارییه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ی.
٢- له ۆرد دۆكۆمێنته‌كه‌دا
ناوی دووانی یان سیانی نوسه‌ر نوسرابێت.
٣- ته‌نها نازناو په‌سند ناکەین مەگەر نازناوەکە کەسێکی ناسراوی دیاربێت
٤- ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ئێمێلی فه‌رمی نەییارەوەو بە ۆرد دیکۆمێنت و فۆنتی
یونیكۆد و له‌شێوه‌ی هاوپێچ بابەت وه‌رده‌گیرێت.
nayyarfilm2020@gmail.com
٥- لە ڕووی زمانەوانییەوە بە ڕێنوسی ستانداردی کوردی نوسرابێت؛ گۆرینی
دوو (واو) به‌یه‌ك (واو) پەسەند نییه، هه‌روه‌ها (ڕ) له‌سه‌ره‌تای وشه‌دا به (ر)
دەنوسرێت؟ ئه‌مه شێواندنی ڕێسای زمانە، هه‌ر بۆیه (ڕ) ڕه و (ر)
ریه و هه‌ریه‌كه و وه‌ك خۆی ده‌نوسرێت..
٦- تکایە بە هیچ کلۆجێک بابەتی سیاسی بۆ ئێمە مەنێرن
٧- نوسینی فیکری گەر زادەی نوسینی نوسەر خۆی بێت، ئەوا پێڕست و
ئاماژە بەسەرچاوە و لاپەڕە گرنگه. هه‌موو هه‌وڵدانه فیكریه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی
ئەدەب و سینەمای كوردی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین.
هیچ
جۆرە پیا هەڵدانێک قبوڵ ناکەین . گەر نوسەر لە لێکۆڵینەوەکەیدا ساختەکاری پەیڕەو
بکات ئەوا خۆی لێی بەرپرسیارە.
٩- پێمان خۆشە بابەتەکان روون بن نەک سادە. هه‌روه‌ها (یاریكردنی بێ بنه‌ما) به‌چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌كان و بازهه‌ڵدان به‌سه‌ر
كڕۆك و جه‌وهه‌ری ئه‌و كێشه‌به‌ندیه فیكری
و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌ی باسه‌كه ده‌یه‌وێت بیخاته ڕوو، بڵاوناکرێتەوە. به‌مانای
ئەوەی نوسەر پابه‌ند بێت به میتۆدی نوسین و بنه‌ما و ستراكچەری ده‌قی فیكری له‌دونیادا،
سه‌رچاوه و په‌راوێز ده‌بێت دابنرێت له‌كاتی ئاماژه‌كردندا به تێوه‌ره‌یه‌ك، فه‌یله‌سوفێك
یان بیرمه‌ندێك.
١٠- بەشەکانی وەرگێڕان ، تێۆریەی زانستی ، فەلسەفە و وتار وردبینی
تێدا دەکەین و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکان و دێڕەکان و لاپەڕەکان دەکەین، لەبەر ئەوەی
تیمەکەمان زمانی ئینگلیزی و فارسی وعەرەبی دەزانن، هه‌ندێك له تێکستەکان دەنێرین
بۆ ساغکردنەوەی زۆر دەستەواژە . پاشخانی نوسه‌ره‌كه‌مان له‌لا گرنگه، له‌پێداچوونه‌وه‌ی
تێكسته فیكریه‌كاندا توانای زمانه‌وانی و كاره‌كانی له‌وه‌وبه‌ری نوسه‌ر به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین.
١١- وەرگێڕان لەفارسی یان عه‌ره‌بیه‌وه؛ پێویستە سەرچاوەکەی دیاری بکرێت. خۆ ئەگەر نوسەرەکە
فارس بێت و له‌سه‌رچاوه‌كه ئۆرجیناڵه‌كه
بێت، یان نوسه‌ره‌كه خۆی عەرەب بێت له‌لامان
په‌سه‌نده. بەمانای لەعەرەبی و فارسیەوە تەنها تێکستی زمانەکەی خۆیان قبوڵ دەکەین.
١٢- به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژئاوایی و هی تر له‌وه‌رگێڕانی عه‌ره‌بی و
فارسی جێگه‌ی گومانن هه‌ندێك وه‌رگێڕانی فارسی چەندەها بەشی لێ لابراوه و لاپەڕەی
په‌ڕاندووه و شێواندنی ده‌سته‌واژه و فۆرموله‌كردنی به ئاره‌زووی ئایدۆلۆژی ده‌زگا
عه‌ره‌بی و فارسیه‌كان دەستکاری کراوە.
هه‌روه‌ها تەعریبکردنی چه‌مكی لاتینی و فارسیزە کردنی دەقەکان
بۆ ئه‌و ده‌قانه‌ی وەردەگێڕدرێن لەزمانە ئەوروپاییەکانەوە.
١٣- دانان و بڵاوکردنەوەی فیلمی کوردی (کورتە - فیلم - دۆکیۆمێنتاری
– ڤیدیۆ- چیرۆک، ڤیدیۆی زانستی و فێرکاری و پەروەردەیی و فیلمی درێژ) بە تایبەت و
لە لایەن ئێمەوە بریاری لێدەدرێت و زۆر تایبەتمەندی وورد لەبەرچاو دەگیرێت.
١٤- گوتاری هاوبه‌شی دوو نوسه‌رو شەراکەت لای ئێمه بڵاونابێته‌وه
، چونكه نازاین چ بەش و پەرەگرافێک، هی کامیانە...
١٥- هه‌ر ده‌قێكی نوسراو – ڤیدیۆ یاخوود فیلمێک هه‌ڵگری ئاماژه‌ی
(دژه ژنی و ڕاسیستی و فاشیستی) و دژه ماناكانی ئازادی وهه‌ڵگری مۆركی توندوتیژی
و توندڕه‌وی بێت له‌لای ئێمه بڵاونابێته‌وه.
١٦- له‌به‌شی خوێندنەوەو رەخنەسازی هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك به‌جیاوازی
بیروڕاكانه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، به‌مه‌رجێك له‌كۆنتێكستی (زانستی و ئەکادیمی) دەرنەچێت
و دوور لە تەشهیر و ناو زڕاندن وشکاندن بێت.
١٧- بێگومان ئاسوودەین
بە کاری فۆتۆگرافی و فۆتۆ ستۆری بە مەرجێک دیوی زانستی تێیدا روونبێت بەو مانایەی
جۆری کامێرا و لێنز و پێوانەکان ، و زەمەن ڕوونبێت.
١٨- ئێمە به‌رپرسیارین له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ر فۆتۆیه‌ك و دیزانێك بۆ
هەر بابەتێک بٶ پێگەکەمان مەگەر ئەوەی بە مەرج و تێگەیشتنی دوولایەنە لەگەڵ خاوەنەکی
بریاری لێ بدەین.
١٩- ئێمە پێدادەچونەوە بۆ
بابەتەکان دەکەین و گرنگی بەجوانی و ئیستاتیکای بابەت دەدەین و بایەخ بە ناوەرۆکی
قووڵ و جدی دەدەین جا ئەگەر ئەو بابەتە پێشتریش بڵاوبوبێتەوە ، بەڵام گرنگی
پاراستنی هەبێت ئێمە لێرە دووبارە بڵاوی دەکەینەوە ، له‌به‌رئه‌وه دانانی به‌رهه‌م
لێرە هەم كاتی پێویسته و هەم تایبەتمەندی هەیە، پێداچوونه‌وه و جوانکاریش بۆ بابەتە
زیندووەکان دەکەین پاش رەزاماندی خاوەنەکەی.
٢٠- هه‌وڵ دەدەین گشت به‌رهه‌مێك له‌كاتی گونجاو‌دا بڵاوببێته‌وه و
دواکەوتن رەنگە زۆری پەیوەندی بەدڵنیابونەوەوە هەبێت لەم کاتەدا نوسه‌رو وەرگێڕەکان
ده‌توانن سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كانیان
خٶشحاڵ دەبین پرس وسه‌رنجمان بۆ بنوسن.
٢١- بەروار لای ئێمە تەنها ڕۆژ ژمێری زاینی ستانداردە.
ئەمە
بەگشتی چەند فیلتەریکی سادەیە كه‌په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین و ئامانجمان هەوڵە بۆ جوانی و
دروستیی
تێبینی:
بۆ نوسینی بەشێک لەم تێبینیانە بە سوپاسەوە سوود لە کلتورمەگەزین وەرگیراوە
تیمی
نەییار– پڕۆژه‌ی كولتوری