بیست ئامۆژگاری سیناریۆ نوسین له تایكا وایتیتی یه‌وه
چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك له براوه‌ی ئۆسكاری ژانری چه‌مانه‌وه-وه
بیست
ئامۆژگاری سیناریۆ نوسین له تایكا وایتیتی یه‌وه
چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك له براوه‌ی ئۆسكاری ژانری چه‌مانه‌وه-وه
وەرگێڕانی : خالید حەمەلاو
باشترین
سیناریۆی تایكا وایتیتی چییه ، له‌میانه‌ى بینینی فیلمه‌كانیه‌وه تێده‌گه‌یت ئه‌و
هه‌میشه كار له‌سه‌ر بیرۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شێوازه باوه‌كه ده‌كات و سه‌رنجی
له‌سه‌ر هه‌ست و كاره‌كته‌ره گه‌وره و مرۆییه‌كانه.
كاتێك كاتی نوسینی خۆت دێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆت وه‌ك نوسه‌رێك په‌ره پێ بده‌یت، تایكا نمونه‌یه‌كی گرنگه چاوی لێ بكه‌یت و لێی فێرببیت.
كه‌س
له‌تۆ زیاتر له‌باره‌ی نوسینه‌كانته‌وه نازانێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كه‌سانی
تر ده‌نوسیت ، بڕۆ كه‌سێكی وه‌كو كاره‌كته‌ره‌كت بدۆزه‌ره‌وه، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ
بكه، كاتی له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌ره‌و و ورده‌كاری و تێبینییه‌كانت تۆمار بكه، ده‌بێت
بڕۆیت و بیبینیت و له‌گه‌ڵی بژیت نه‌ك ماكیاژ بكه‌یت، به‌شێك له‌م گه‌شته‌ش گوێگرتنه
له ئامۆژگاری كه‌سانی دی.
تاكایا وایتیتی و ده‌یڤد فینچه‌ر
بیست ئامۆژگاری سیناریۆ نوسین له تایكا وایتیته‌وه:
یه‌كه‌م:
وه‌ك
سینه‌ماكارێك مافی ئه‌وه‌ت نییه ته‌نها بدوێیت ( ته‌نها به‌ده‌ستیان نه‌هێناوه )
كاتێك
سینه‌ما ده‌روازه‌ی تۆیه بۆ په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ل َ كه‌سانی دی ، كاتێك هه‌ست
ده‌كه‌یت بیرۆكه به‌رزه‌كانت په‌سه‌ند نه‌كراون
یان له شوێنیكدا گیریان خواردوه كه كه‌سانی دی نه‌توانن دیدگاكه‌ت ببینن، هه‌روه‌ها
هێشتا ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ل َ بینه‌ره‌كانت به‌رده‌وام بێت كار بكه بۆ
ئه‌وه‌ی دڵنیابیت كه هه‌سته‌وه‌ری و هاوسۆزیت كارده‌كات ، لێره‌دا زۆربه‌ی ووشه‌كان
كۆده‌بێته‌وه.
با
سیناریۆكه‌ت تاكه كورته-پوخته (بیرۆكه) ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ت بێت كه پێویستت پێیه‌تی.
دووهه‌م:
من له‌باره‌ی تۆوه
نازانم، به‌ڵام من به‌رده‌وام له‌ژورێكی چۆڵدا ئارام بووم، من هیچ كه‌س به‌سه‌ر
پوخته‌ی بیرۆكه‌كه‌مدا ناسه‌پێنم، من زۆر باوه‌ڕم به‌و كاره زۆره هه‌یه كه‌له‌سه‌ر
لاپه‌ڕه‌كان كردوومه.
له
گفتووگۆدا له‌په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر لێیان مه‌تۆقێ، ئه‌وه‌نده بكه كه بیانه‌وێ دیدگای تۆ بخوێننه‌وه و ئه‌گه‌ر
پێویستیت به هاوكاری هه‌بوو بۆ پوخته‌كه‌ت ئه‌وا ئه‌وان هاوكارده‌بن.
سێهه‌م:
سه‌دی
نه‌وه‌دی بیرۆكه‌كان پووچن، با ئه‌م ڕێژه‌یه ڕێگات پێبدات له‌كاتی نوسیندا ئارام
بیت. بیرۆكه‌كانت فڕێبده، پێویست ناكات هه‌موو بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت كه هه‌تبووه
بینوسیت و یان به‌دوای شتێك‌دا بگه‌ڕێیت بۆ ڕه‌شنووسی بیً كۆتایی، هه‌موو ڕۆژ بیرۆكه‌ی
خراپ دێت هه‌وڵبده هه‌نگاوێك لێیان دوور بكه‌ویته‌وه. هه‌وڵ به له‌بیرۆكه‌ی نامۆ
دووربكه‌ویته‌وه بیرۆكه‌ی نوێ و گونجاو به‌ده‌ست بهێنیت.
چواره‌م :
ڕێگای
ئاسان له كۆتاییدا ده‌بێته ڕێگای سه‌خت، چونكه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌یت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت
به‌رهه‌مێكی مامناوه‌ند.
هه‌ندێكجار
تاقیكرنه‌وه و ته‌نگژه بۆ نوسه‌رێك باشن، ده‌زانیت كه كاره‌كه‌ت ده‌بێت سه‌خت و
قورس بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی .به‌م هۆیه تووشی وه‌هم نابیت له‌به‌ده‌ست هێنانی سیناریۆ
باشه‌كه‌ت. ئه‌گه‌ر شته‌كان ئاسان بونایه هه‌میشه پاڵت پێوه ئه‌نان بۆ ده‌ره‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی
په‌ره‌یان پێ بده‌یت.
پێنج:
به
هیچ ته‌وه‌رێك یان ژانرێك ده‌ست پێ مه‌كه به‌ڵكو ئه‌وه‌نده دیمه‌نی نه‌رم و
گونجاو بدۆزه‌ره‌وه كه خۆی ڕه‌نگڕێژ ببێت ئه‌و كات سیناریۆكه‌ت خۆی ژانر و ته‌وه‌ر
ئه‌دۆزێته‌وه.
بابه‌ته‌كان
گرنگن بۆ نوسین، به‌ڵام ڕه‌نگه ئاسانتربێت چیرۆك بنوسیت و دواتر كاری له‌سه‌ر بكه‌یت،
هه‌ندێكجار بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چی له‌ناو خۆتدایه پیًَویسته به‌پێچه‌وانه‌وه كاری
له‌سه‌ر بكه‌یت، تیمه‌كانی سیناریۆ(له هاڵیود) دوای چه‌ندین جار نوسینه‌وه ڕه‌شنووسی
خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
شه‌شه‌م:
شێلانی
بینه‌ر له‌ڕێی چیرۆكه‌وه . سیناریۆ وفیلمه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك تاقیبكه‌ره‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت كه بێزاركه‌رنیت یان زیاده‌ره‌وی ناكه‌یت بۆ سه‌ر بینه‌ره‌كه‌ت
و وه‌ڕسی ناكه‌یت. شتێك كه حه‌زم لێیه بیكه‌م دۆزینه‌وه‌ی زۆرترین خوێنه‌ره بۆ ڕه‌شنووسه‌كه‌م،
كه‌سانێك له پاشخان و سه‌لیقه‌و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه. سیناریۆكه‌ت له‌گه‌ڵ
كه‌سانێك تاقی بكه‌ره‌وه بزانه چه‌نده
توندن، ئاسانن ، بزانه چۆن و چه‌ند حه‌زیان له‌كاره‌كته‌ر و بیرۆكه‌و ته‌وه‌ره‌كانته.
پۆلیشكردن و دووباره نوسینه‌وه به پشت به‌ستن به‌تێبینییه‌كان گرنگه، دڵنیابه
چیرۆكه‌كه‌ت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیانگرێت.
حه‌وته‌م:
تا ئه‌توانیت كات بۆ نوسینی سیناریۆكه‌ت ته‌رخان بكه، هه‌ندێك
بیرۆكه به‌خێرایی دێن و له‌هه‌فته‌یه‌كدا وون ده‌بن (ده‌ڵه‌مه‌ن)، ڕه‌نگه هه‌ندێكی
تر كاتی زیاتریان بوێت ، هه‌رگیز په‌له له پرۆسه‌كه‌و چیرۆكه‌كه مه‌كه، با
ووشه‌كان به‌ر كاغه‌زه‌كه‌ت بكه‌ون و به‌سرووشتی ببارێنه سه‌ری
.
پاش
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕه‌شنووس ته‌واو ده‌كه‌یت پاش ئه‌وه بڕێك لێی دووربكه‌وه‌ره‌وه
و بۆ ئه‌وه‌ی دووباره و سێباره بیر له چیرۆكه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌كه
به خێرایی هات خاوی مه‌كه‌ره‌وه ته‌نها بابێت به‌ڵام به قولًی پاكی بكه‌ره‌وه
.
هه‌شته‌م :
بۆ
ئه‌وه‌ی نوكته‌كان به‌تازه‌یی بمێنێته‌وه ، له سینارێۆكه‌تدا وه‌ك پێشنیار بیان
هێڵه‌ره‌وه و به‌كاریان بێنه به‌ڵام لێكۆلینه‌وه بكه بزانه ده‌توانیت چی‌یان پێ
بكه‌یت له‌كاتی وێنه‌گرتندا. هه‌ندێكجار ئه‌وه‌نده ماوه ده‌خایه‌نێت تا فیلمێك
دروست بكه‌یت ، ئیتر ئه‌و كاته كامێرا‌كان كاتی جوڵه‌یانه و جێت دێڵن، یان هه‌ست
به كۆك نه‌بوون یان گاڵته‌جاڕی نوكته‌كان ده‌كه‌ن؟ فیلمسازی هاوكارییه ئه‌وه‌ی
له سیناریۆدا هه‌یه جارێك وێنه‌ی بگره به‌ڵام شوێنی تر بۆ بیرۆكه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی
نوی به‌جێ بێڵه. هه‌ندێكجار هیچ دێڕێك كارناكات و ده‌توانیت شتێكی بینراو له‌چه‌شنی
بێده‌نگییه‌كی قوڵ به‌كاربێنیت. له‌وانه‌یه شتێك هه‌بێت كه هه‌ست بكه‌یت به‌شێكه
له موودی قۆناغه‌كه ( وه‌ك قۆناغێكی دیاریكراو، پێناسه‌ی قۆناغێكی دیاریكراو شتێكی
ڕۆحی یان ده‌رونی؟ ) و ده‌ته‌وێت بیخه‌یته ناو كاره‌كه‌ت.
نۆیه‌م :
هه‌رچه‌نده
كاره‌كته‌ره‌كانت ناباوتربن مرۆڤانه‌تر و په‌یوه‌ندیدارتریان بكه، ده‌توانیت بێگانه‌و
خوێنمژ و ته‌نانانه‌ت چه‌قۆی خه‌یاڵیت هه‌بێت، ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانت تایبه‌ت
ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئێمه چۆن په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌گرین، سینه‌ما په‌یوه‌ندی
به هاوسۆزییه‌وه هه‌یه. چۆن هاوسۆزی ئه‌و شتانه ده‌بیت كه‌له چیرۆكه‌كته‌دا
ده‌گوزه‌رێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره‌كاندا دروست ده‌كه‌یت؟ دڵنیابه له‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ كێ و به چ ئاستێكی قوڵدا تێپه‌ڕ ده‌بێت وپه‌نجه ده‌خاته
ناو ڕۆحته‌وه .
ده‌یه‌م :
هه‌میشه
كاری خۆت بكه، ده‌نگی تۆ ئه‌وه‌یه كه پرۆژه‌كه‌ت له پاكێجه‌كه‌ت جیا ئه‌كاته‌وه
، چیت هه‌یه سه‌باره‌ت به جیهان و ئه‌زموونی به كۆمه‌ڵمان ، دوای خوێندنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌كه‌ت ئه‌ته‌وێ ئاماده‌بوان له‌چی تێبگه‌ن. كاری خۆت بكه و لێگه‌ڕێ با ئه‌وانی تر بیهێننه
ناو ئه‌و جیهانه‌ی تۆ ده‌یخوڵقێنیت.
یانزه‌هه‌م :
شكست
شتێكه ده‌ماندره‌وشێنێته‌وه؟
شكستهێنان
و كه‌وتن فێرمان ده‌كات ، ڕه‌نگه له سه‌دی 99 خه‌ڵكی كاره‌كه‌ت ڕه‌ت بكه‌نه‌وه
بۆیه كات و بڕیار له‌م دۆخه‌دا .. كات و ڕیتم گرنگه؟
له
شكست و كه‌تنه‌كانه‌وه فێرببه ئه‌م كه‌وتن و شكستانه فێرمان ده‌كه‌ن به‌دوای ڕاستترین
و باشترین بیرۆكه‌كاندا بگه‌ڕێین.
دوازده‌هه‌م:
له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت كار
بكه ، هه‌میشه ڕاستگۆبن له‌گه‌ڵ یه‌ك و پێویسته باوه‌ڕتان به‌یه‌ك هه‌بێت. یه‌كێك
له باشترین كاره‌كان كه پێویست بیكه‌یت ئه‌وه‌یه كه گروپێكی هاوڕێی دڵسۆز و شاره‌زا
له ده‌وری كاره‌كه‌ت كۆبكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیت بده‌ن. ده‌توانن سیناریۆكانتان
بگۆڕنه‌وه و له‌ڕووی سۆز و فكره‌وه پشتگیریی یه‌كتری بكه‌ن و بۆ هه‌وراز و نشێوه‌كان
پیشه‌ییانه له‌گه‌ڵ یه‌ك بن. هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌و نوسه‌ر و سینه‌ماكارانه بن
كه یارمه‌تی زیندووبونه‌وه و زیندوو ڕاگرتنی دیدگاكان بن.
سیازده‌هه‌م:
سه‌ره‌تاو
كۆتایی ده‌ست پێبكه‌و ده‌ستنیشانی بكه ، دواتر دیمه‌نه‌كانی نێوانیان بزانه، ته‌واوی
چیرۆكه‌كه‌ت بخه‌ره ڕوو ( بۆ خۆت ) ، ئیتر دوای ئه‌مه ده‌ست به‌نوسینی ڕاسته‌قینه‌و
یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه. ئێمه باوه‌ڕی گه‌وره‌مان هه‌یه به ئه‌نجامدانی هه‌نگاوه‌كان،
ئه‌مه یارمه‌تیت ئه‌دات پلانی بیرۆكه‌كه‌ت دابڕێژیت، ئه‌گه‌ر كۆتاییت هه‌بێت هه‌میشه
ده‌زانیت چیرۆكه‌كه‌ت به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. ئیتر بڕێك زه‌حه‌تی زیاترت پێویسته بۆ
ناوه‌ڕاست و به‌شه‌كانی دیكه‌ی چیرۆكه‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش خودی پرۆسه‌كه‌یه. بۆیه
كاره‌كانت ئه‌نجام بده ، ئاماده‌كاری بكه، هێڵكاری بكه و بنوسه كاتێك ده‌توانیت
، به‌ڵام بیخه پێش ئیشه‌كانی ترت و مه‌به‌ستت بێت و پشتگوێی مه‌خه ئه‌مه واده‌كات
پرۆسه‌كه خێراتر بڕوات.
چوارده:
ڕێگه
بده خوێنی پاشخانی كلتوریت به‌درێژایی به ده‌ماری كاره‌كه‌تدا بڕوات و به‌شێك بێت
له‌ده‌نگی نوسینه‌كه‌ت. بیرمه له له‌پۆلی
سیناریۆ نوسین بووم له لین ئۆلیۆت ی زانكۆی پێن ستیت و له‌وێ فێری بنه‌ماكانی چیرۆك
گێڕانه‌وه‌یان ده‌كردین، شتێك كه به‌رده‌وام ده‌درایه‌وه به گوێماندا ئه‌وه‌بوو
كه چیرۆك گێڕانه‌وه به‌ته‌نها به‌س نییه به‌ڵكو شێوه گێڕانه‌وه زۆرجار له‌خودی
چیرۆكه‌كه گرنگتره، هه‌ر كاتێك بیر له بیرۆكه‌و ده‌نگ ئه‌كه‌مه‌وه ( ده‌نگی
نوسه‌ر) ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و وانه‌یه.
ده‌نگت
به‌نرخترین شته له نوسینه‌كه‌تدا، ڕێگایه‌كه
بۆ گه‌یاندنی بیركردنه‌وه و بیر‌و باوه‌ڕو دیدگاكانت به خوێنه‌ران. ئه‌وه وه‌ك
ئه‌وه‌یه كه چۆن واژۆیه‌ك په‌ره پێ ده‌ده‌یت.
خه‌ڵكی ئه‌بێ بتوانن سینارۆكه‌ت بخوێننه‌وه‌و ده‌نگی تۆ ببیستن له‌سه‌ره‌تاوه تاكو
كۆتایی.
پازده :
فلته‌ركردنی سیناریۆكه‌ت
كلیلی دڵنیابوونه له‌وه‌ی سیناریۆكه‌ت پێگه‌یشتووه. ئایا ئه‌م هێڵه گرنگه؟ ئایا
پێویستیت به‌م هه‌موو دیالۆگه هه‌یه؟ ئایا كرداره‌كان توندوو تۆڵ و پێكه‌وه به‌ستراون؟
بۆیه زۆر سیناریۆ به‌هۆی ئه‌و هه‌موو زیاده‌ره‌وییه
له‌دیالۆگ و كرداره‌كان له‌دنیای خۆیان ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌و خوێنه‌ر له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
و لاپه‌ڕه كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن، بڕین گرنگه و پاشان هه‌ندێكر تر ببڕه؟
شازده :
دڵنیابه
له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر ببینیوته؟
ده‌ته‌وێت
ڕه‌سه‌ن بیت، ڕێگای خۆت بدۆزه‌ره‌وه و ڕێچكه‌كه‌ت دروست بكه. ترۆپكه‌كان تێك بده
و چاوه‌ڕوانییه‌كانی بینه‌ر بشكێنه. كاربكه بۆ ئه‌وه‌ی شتێك دروست بكه‌یت كه به‌ڕاستی
هه‌رگیز نه‌تبینیوه. یان خولگه‌یه‌ك بخه‌ره سه‌ر كلاسیكی كۆن ( شێوه كلاسیك گێڕانه‌وه
تێك بده‌و بیخوڵقێنه‌ره‌وه له شێوازێكی بازنه‌یی پێچه‌وانه‌ی دروستتدا و بیرت نه‌چێت
چیرۆكه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ت هه‌مان چیرۆكه؟).
حه‌ڤده :
بیرت
نه‌چێت فیلم هه‌ڵهاتنه ، بۆیه مه‌ترسه له ئامێزگرتنی بێمانایی مرۆڤ ،له نوسینه‌كه‌تدا هه‌وڵ به هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان نوكته و درامادا بدۆزیته‌وه. ژیان
جۆرێكه له شێتی و شتێكی ئاساییه ئه‌م جۆره له‌شێتی له‌سه‌ر شاشه هه‌بێت، به‌ڵام
بیرت نه‌چێت تۆنه‌كان پێویسته هاوسه‌نگ بن، به‌ڵام وریابه و هه‌موو خه‌یاڵت بۆ
مانا ته‌رخان بكه.
هه‌موو
شتێك بهێنه ناو سیناریۆكه‌ت: نوكته ، دراما ، گره‌و و... هتد با كاره‌كته‌ره‌كانت جیهانی خۆیان بخوڵقێنن.
هه‌ژده :
هه‌وڵ
مه‌ده كاروانی كه‌سێكی تر دووباره بكه‌یته‌وه پابه‌ند به چه‌كی خۆته‌وه‌و شوێن
دیدگای خۆت بكه‌وه. یه‌كێك له شته بێزاركه‌ره‌كانی هاڵیوود ئه‌وه‌یه كه هیچ
پلیكانه‌یه‌كی ڕوون بۆ چونه سه‌ره‌وه نییه، (پلیكانه‌كان له خه‌یاڵی سیحری خۆتدایه
ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م پێ دانان بخزێیت)، نا‌توانیت كه‌سێك وه‌ربگریت كه پێش خۆت
هاتووه، ته‌نها ڕێگا بۆ چوونه نێو خه‌ڵك دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای خۆته ، چیرۆكه‌كانت
بنوسه جیهان هه‌ستی پێده‌كات.
نۆزده :
سه‌ره‌تا
هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بنوسه پاشان كاتێك پێكهاته‌كه‌ی پێگه‌یشت ده‌ست به‌تایپكردنی
بكه. به شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراو به تێبینی قووڵه‌وه به‌دوای كێویترین مه‌یله‌كانتدا
بگه‌ڕێ ، مه‌رج نییه هه‌موویان له‌سیناریۆكه‌تدا جێیان ببێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
به‌ده‌ست ده‌ست پێ بكه‌یت ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كی فیزیكی هه‌موو ته‌وه‌ره‌كانی چیرۆكه‌كه‌ت
ببینیت و هه‌ستیان پێ بكه‌یت و بزانیت چی پێكه‌وه كۆیان ئه‌كاته‌وه.
بیست :
سه‌ره‌تا
كاری نوسینی سینارۆكه‌ت ته‌واو بكه و هه‌موو كاره‌كانی دیكه‌ی پرۆسه‌كه به قوڵی
ته‌واو بكه ( تا ئاماده بونت بۆ یه‌كه‌م گرته‌ی فیلمه‌كه‌ت) ئه‌نجا دواتر بیر له
باری دارایی و بودجه بكه‌ره‌وه. زۆرێك له نووسه‌رانی نوێ بیرۆكه گه‌وره‌كان ده‌نێرن
بۆ هاڵیوود به‌ڵام له نێو سیناریۆی خراپ‌دا داڕیژراون، ئه‌م كاره هه‌مووی په‌یوه‌سته
به نوسینه‌وه و دووباره‌كردنه‌وه و دووباره نوسینه‌وه تا كۆتایی ڕێگاكه؟ لێی
دوور بكه‌ونه‌وه‌ره‌وه و بچۆره‌وه سه‌ری ، زوو زوو شته‌كان مه‌نێرن بۆ ده‌ره‌وه
تا دڵنیا ئه‌بن.
*ئه‌كرێ خاڵی
سه‌رنجڕاكێشی خۆت دیاری بكه‌یت.
*تاكایا وایتیتی:
سینه‌ماكار و ئه‌كته‌ر
و كۆمیدی نیوزله‌ندییه، وه‌رگری خه‌ڵاتی ئۆسكار و بافتا و خه‌ڵاتی گرامی و هه‌روه‌ها
دووجار پاڵیوراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پرایم تایم ئیمی، واته ئه‌كرێ له ئه‌زموونه‌كانی
فێرببین، به هه‌ستی نوكته‌و چیرۆكگێڕانه‌وه‌ی احراجی ( شه‌رمه‌زاری) ناسراوه ،
ده‌نگی وایتیتی له‌نێو لاپه‌ڕه‌ی سیناریۆكان ڕوون ئه‌بینرێت، له‌نێو سكرێپته‌كانیدا
وانه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه ، كه جێی تێڕامانن.
به‌شێك
له سیناریۆ و به‌رهه‌مه‌كانی وایتیتی:
له
سێبه‌ردا چێ ئه‌كه‌ین 2014
تۆر
( خوداوه‌ندی ڕه‌شه‌با) - ڕاگنارۆك 2017
دووپشكی
جۆجۆ 2019
چیمان
ده‌وێت له سیًبه‌ركاندا 2019
پوخته‌ی
سیناریۆنووسی:
ئه‌گه‌ر
ده‌ته‌وێت ده‌نگی سیناریۆ نوسیت په‌ره پێ بده‌یت ده‌بێت چیرۆكه‌كان به شێوازی خۆت
بگێڕیته‌وه ، فێربه چۆن پێكی بهێنیت و دایبڕێژیت، هه‌روه‌ها فێری دیدگاكه‌ت ببه.
بیر له‌وه بكه‌ره‌وه چۆن شته‌كان ده‌ڵێت .. له نێو سیناریۆدا جگه له نوسین
ووتنیش هه‌یه؟ قسه‌كانت هه‌ست و كاردانه‌وه‌یان لێ ده‌وێته‌وه، به ژیری بیریان
لێ بكه‌ره‌وه.
به‌خێراییه‌كی جێگیر و
به‌رده‌وام ڕۆیشتن، به تایبه‌تی بۆ دواوه و پێشه‌وه وه‌ك ده‌ربڕینی دڵه ڕاوكێ یان
بێزاری. هه‌سته‌كان له‌سینه‌مادا زۆرترین كاریگه‌ری داده‌نێن. هه‌نگاوی خولاو و
خولانه‌وه و چه‌مانه‌وه؟ ڕۆیشتن به‌ره‌و سه‌ره‌وه و خواره‌وه ڕۆیشتن بۆ پێشه‌وه
و دواوه په‌ڕینه‌وه و پێچه‌وانه؟ بینه‌ر ده‌باته سه‌ر ڕێچكه‌ی چاوه‌ڕوانی و مت
بوون. ئه‌مانه به ئه‌زموونی نوسینی به‌رده‌اوم و سه‌رنجی قوڵ به‌ده‌ست دێن.