چیرۆكى سینه‌مایى دیكتاتۆر
ئه‌و پاڵه‌وانه‌ى كارتۆنى ده‌رچوو؟
چیرۆكى سینه‌مایى
دیكتاتۆر
ئه‌و پاڵه‌وانه‌ى كارتۆنى ده‌رچوو؟!
"ڕۆژه درێژه‌كان " ژیانى ئه‌و دیكتاتۆره‌ى كرده سینه‌ما كه خۆى بوو به سینه‌ما .
نوسینى : قاسم حه‌وه‌ل
وه‌رگێڕانى : هه‌وار شه‌ریف
له هونه‌رى تراجیدیاى گریكیدا ( پاڵه‌وانه
كه ڕووداوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته ترۆپك ) ئه‌وه‌ش ته‌واو گونجاوه بۆ ژیانى دیكتاتۆرى
عێراقى نه‌ك له ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى به‌ڵكو له‌چیرۆكى فیلمى "ڕۆژه درێژه‌كان"
ئه‌و فیلمه‌ى چیرۆكى درامى ژیانى دیكتاتۆرى له‌واقعه‌وه كرده دراما‌و فیلم، ئاوێته‌كردنى
وێنه واقعیه‌كه بوو له‌گه‌ڵ ڕووداوه درامییه‌كاندا ، تائه‌و ڕاده‌یه‌ى كه بنه‌ماى
دراماكه‌ش له‌و ئاسته‌دا نه‌بێت كه پێویست ده‌كات وبه‌خامه‌ى نوسه‌رێك نوسرابێت
كه داڕشته‌ى خراپ و نائه‌مین بێت به‌رامبه‌ر به داڕشتنه‌كه‌ى .
چۆن و كه‌ى چیرۆكى فیلمى ( ڕۆژه درێژه‌كان ) نوسراوه‌و چۆن بۆسینه‌ما ئاماده كراوه و ئه‌و ڕاستییانه چییه كه له پشت په‌رده‌ى ئه‌م فیلمه‌وه هه‌یه .
كاتێك سه‌رۆك كۆمارى
دیكتاتۆر ساڵى 1975 دووچارى ئازارى پشتى ده‌بێت
وپزیشكه‌كانى ڕێنماییان كرد كه‌بۆماوه‌یه‌ك له‌نێو جێگادا پشوو بدات، بانگهێشتى چه‌ند نووسه‌رێكى كرد كاتێك كه له‌نێو
جێگا‌و له‌ماوه‌ى چاره‌سه‌ركردنیدا چیرۆكى سیاسى وده‌ستكه‌وت و هه‌وڵه سیاسیه‌كانى
بنوسێته‌وه هه‌ر له‌مێژووى ده‌ستپێكى سیاسى له نێو حیزبى به‌عسدا هه‌تا وه‌رگرتنى
ده‌سه‌ڵاتى سیاسى.
نوسه‌ره‌كان له كێبركێدا
بوون بۆ ئه‌م ده‌ست كه‌وته چونكه وه‌ده‌ست هێنانى متمانه‌و ناودارى و پاره‌یه‌كى
خه‌یاڵى بوو بۆ ئه‌وان ..ئه‌وه‌ى له هه‌موویان خێراتر‌و به‌تاسه بوو بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته
"عبد للامیر معله "بوو كه شاعیر بوو نه‌ك نوسه‌رو ڕۆمانوس ته‌نها شیعرى
ده‌نوسى و هه‌روا به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى سینه‌ماى عێراقى بوو .
هه‌موو ڕۆژێك به‌ش
به‌شى رۆمانه‌كه‌ى ده‌نوسى و بۆ ڕۆژى دواتر له‌به‌رده‌ستى سه‌رۆك دا بوو پێش ئه‌وه‌ى
ده‌ست به دانشتنى دووه‌م بكرێت .به‌و جۆره ناوبراو سه‌ركه‌وت و رۆمانه‌كه‌ى
ناونا "ڕۆژه درێژه‌كان " .
كه ملیۆنه‌هاى لێ چاپ كرا‌و وه‌رگێڕدرا بۆزیاد له‌زمانێك دواتر بڕیارێكى تایبه‌ت ده‌رده‌چێت كه ڕۆمانى ناوبراو بكرێته فیلمێكى سینه‌مایى هه‌روا بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى نه‌بێت به‌ڵكو كراوه بێت .كه ده‌ربڕینێكه هه‌تا هۆڵیود له‌مه‌زنترین شاكاره سینه‌ماییه‌كانیدا به‌كارى نه‌هێناوه .
چۆن ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه هه‌ڵبژێردرا ؟
ده‌رهێنه‌رى میسرى "تۆفیق صاڵح "
له‌وماوه‌یه‌دا له نێو عێراقدا ده‌ژیا ئه‌و ده‌رهێنه‌ره مسرییه‌یه كه‌سینه‌ماكارانى
میسر خستویانه‌ته نێو چه‌پڕه‌وه‌كانى میسره‌وه ، به‌تایبه‌ت (چه‌پ ڕه‌وه ماركسییه‌كان
) كاتێ فیلمى (یاخیبوانى ) ده‌رهێنا وئه‌و فیلمه‌ى ڕه‌ێڕه‌وى سیاسیانه‌ى ده‌رهێنه‌رى
دیاریكرد ودواتر میسر به‌جێدێڵێت و ده‌چێته سوریا ئه‌ركى ده‌رهێنانى فیلمى (ته‌ڵه‌كه‌بازان
) ى پێ ده‌درێت كه له‌ڕۆمانیئَكى نوسه‌رى فه‌له‌ستینى "غه‌سان كه‌نه‌فانى "
وه‌رگیراوه و هه‌ندێ له‌دیمه‌نه‌كانى ئه‌م فیلمه له به‌سره‌و كوێت ده‌بێت ، ده‌رهێنه‌ر
سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌و ناوچانه بۆ ده‌رهێنانى ئه‌و دیمه‌نانه ،ئه‌مه ده‌بێته
سه‌ره‌تایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندى به‌عێراق و بارودۆخى سینه‌ماى عێراقى ..
كاتێك فیلمه‌كه‌ى
ته‌واو ده‌كات وئه‌وهه‌ڵمه‌ته‌ى عێراق بۆڕاكێشانى سینه‌ماكاره میسرییه‌كان وبه‌تایبه‌ت
چه‌پ ڕه‌وه‌كانیان ، ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ
ده‌رهێنه‌ر "تۆفیق صاڵح "ده‌به‌سترێ تاوه‌كو وانه‌ى سینه‌ما بڵێته‌وه
له كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كان .
له‌وماوه‌یه‌دا گه‌نجینه‌كانى عێراق سه‌رنجى ژماره‌یه‌ك سینه‌ماكاره‌كان ڕاده‌كێشێت تا له‌سه‌ر حسابى هه‌موو شتێ كاربكه‌ن .. له‌به‌هاوه له بیرۆكه‌وه له داهێنانى هونه‌رییه‌وه ، شه‌ره‌ف وچه‌پ ڕه‌وه‌كان !
ئه‌زمونى فیلمى
(قادسیه ) بۆیه‌كه‌مین جار كه به‌ده‌رهێنه‌ر "صلاح ئه‌بو سیف" درابوو
به‌مه‌به‌ستى وروژاندنى هه‌راى تایه‌فى بوو له‌نێو عێراق ، ئه‌وبودجه‌یه‌ى بۆفیلمه‌كه
ته‌رخان كرابوو گه‌یشته (32)ملیۆن دۆلار كه به‌رزترین بودجه‌ى سینه‌مایى بوو له‌سه‌ر
ئاستى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌دواى بودجه‌ى فیلمى (عومه‌ر موختار )كه (45) ملیۆن
دۆلار بوو. دواتر بودجه‌ى فیلمى( ڕۆژه‌درێژه‌كان ) دیارى كرا له‌ژێر ناوى (بودجه‌ى
كراوه ) واته ئه‌وبودجه‌یه‌ى كه داناخرێت ، له‌سه‌ره‌تادا (تۆفیق صاڵح ) نه‌یویست
بچێته ناو ئه‌و ئه‌زمونه سینه‌ماییه‌وه وله‌عێراق و بۆ حیزبى به‌عس كه‌هاوكات بیڕوڕاى
حیزبى به‌عس ته‌واو دژى بیروڕاى ماركسییه‌ت بووكه‌ته‌نها ویستى له‌ووانانه‌ى ناو كۆلێژى
سینه‌ما ده‌رنه‌چێت وبه‌ده‌رله فیلمێكى كورت كه‌له‌ئاستێكى زۆرخراپ بوو نه‌گه‌شته
ڕاده‌ى فیلمه‌كانى پێشوترى ئه‌م ده‌رهێنه‌ره هه‌روا ده‌رهێنه‌رى ناوبراو له په‌یوه‌ندییه‌كى
باش‌دا ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێزانى ناصیف عه‌واد كه‌ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى نه‌ته‌وه‌ى
(ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمایه‌تى) بوو .
ئه‌ركى بیرۆكه‌ى كردنى بابه‌تى فیلمه‌كه سپێرا به‌وه‌ى لاى ده‌رهێنه‌ره‌كه
باس بكرێت بۆ ده‌رهێنانى ڕۆمانى" ڕۆژه
درێژه‌كان" بۆ سینه‌ما له‌وكاته‌ى پرۆژه‌ى ده‌رهێنانى فیلمێكى سینه‌مایى ڕه‌ت
كردبۆوه كه‌له‌سه‌ر ماوه‌ى سیاسى شه‌سته‌كانه وده‌رباره‌ى مێژوى گرنگى پارتى به‌عسه
هه‌رله‌وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له 17 ته‌موزى 1968 پاش سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌زمونى 8 ى
شوباتى 1963 كه‌ته‌نها 9 مانگى خایاند ...به‌ڵام وشه‌ى "بودجه‌ى كراوه
" بۆ به‌رهه‌م هێنان سه‌رنجى ده‌رهێنه‌رى بۆلاى خۆى ڕ‌اكێشا وڕازى بوو له ده‌رهێنانى
ئه‌و فیلمه .
وهه‌نگاوى قورس‌تر
ده‌سپێك بوو ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنى ئه‌و كه‌سه‌ى كه ڕۆڵى "سه‌دام حسێن "ده‌بینێت
وهاوشێوه‌ى بێت له‌مه‌زنى و هه‌یبه‌ت و كاره‌كته‌رى ئه‌و به‌واتایه‌كى دى نابێت كه
ئه‌كته‌ره‌كه مێژووى كه‌سێتى پیس بێت وبه‌هاى سه‌رۆك ناشرین نه‌كات یان ڕۆڵ گه‌لێكى
نه‌بینیبێت كه‌ڕۆڵى جوان نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕۆڵى سه‌رۆك ده‌بینێت ،هه‌روا به‌توانابێت
له نواندنى ئه‌و كاره‌كته‌ره مه‌زنه وڕۆڵێكى ئاڵۆزه به‌واتاى درامى وسایكۆلۆجى
ووشه‌كه بێت .
هه‌روه‌ك ده‌رهێنه‌ر ده‌ڵێت كه‌چووه بۆ تكریت بۆئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى ژیانى سه‌رۆك بێت له‌ناكاو له‌سه‌ر شه‌قام به‌ركه‌سێك ده‌كه‌وێت كه‌زۆرله سه‌رۆك چوه له لاوێتیدا !دواتر ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و لاوه كوڕى مامى سه‌رۆكه ووه‌ك پاڵه‌وانى فیلمه‌كه هه‌ڵبژێردرا ئه‌ركى ده‌رهێنه‌ر بوو كه‌ڕایبهێنێت بۆ نواندن .ناوى ئه‌و پاڵه‌وانه سینه‌ماییه‌ش "صدام كامل"ه كه‌براى وه‌زیرى دروستكه‌رى سه‌ربازییه "حسین كامل"ه ، صدام كامل ده‌بێته پارێزه‌رى سه‌رۆك و هه‌ردوو خوشك وكچه‌كانى صدام "رغد و رنا"شو به‌براكان ده‌كه‌ن بۆپارێزگارى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خێزان .له‌ڕاستیدا صدام كامل هه‌ڵبژێردرابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شێوه‌یان لێك نزیكه . به‌بۆچونى ده‌رهێنه‌ریش له‌تكریت ڕێكه‌وتى نه‌كردوه ! ئاماده‌كارییه‌كان له‌سنورێكى به‌رفراواندا كراون بۆجێبه‌جێ كردنى ده‌رهێنانى ئه‌و فیلمه . هه‌ریه‌ك له‌ده‌رهێنه‌رو وێنه‌گرێش زۆر به‌ئازاربوون و ماندووبوون له‌مامه‌ڵه كردنى سه‌دام كامل كه‌پاڵَه‌وانى فیلمه‌كه بووبه‌وپێیه‌ى پایه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازى هه‌بوو كه‌هه‌میشه كه‌شى ترس ووریایى هه‌بوو به‌سه‌ر لۆكه‌یشندا . تافیلمه‌كه ته‌واو ده‌بێت و سه‌رۆك ده‌یبینێت ماوه‌یه‌كى حه‌وانه‌وه به‌خشرا به‌ده‌رهێنه‌ر وخێزانه‌كه‌ى له‌ده‌ریاچه‌ى حه‌بانییه .
گرته‌ى كێشه :
كاتێك كۆتایى به ده‌رهێنانى
فیلمه‌كه‌و چاپكردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى كۆپى فیلمه‌كه دێت ودابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر
زۆربه‌ى هۆڵه سینه‌ماییه‌كانى عێراق تاوه‌كو له‌یه‌ك شه‌وه‌دا فیلمه‌كه نمایش
بكرێت ، له‌كاتێكدا كه ده‌رهێنه‌ر له‌پشودا ده‌بێت له ده‌ریاچه‌ى حه‌بانیه له‌یه‌كه‌م
ڕۆژى پشوو عه‌بدل ئه‌میر معه‌له كه‌به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى سینه‌مایه ده‌گاته
لاى ده‌رهێنه‌رو پێى ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌پێویسته خێرا بگاته كۆشكى كۆمارى وسه‌رۆك
ده‌یه‌وێت چاوى پێى بكه‌وێت . كاتێك پرسیارده‌كات له‌هۆكاره‌كه‌ى پێى ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كه هیچ نازانێت ... سه‌رۆك ده‌یه‌وێت بیبینێت . ده‌گاته كۆشكى كۆمارى وده‌چێته
هۆڵى چاوه‌ڕوانییه‌وه له‌هۆڵه‌كه‌دا پیاوێك ده‌بینێ كه‌نایناسێت و ناوى ناڵێت .
له‌بێده‌نگیدا ده‌مێننه‌وه . پاشان بانگ ده‌كرێنه ژوره‌وه و ده‌چێته هۆڵێكى
نمایشى سینه‌ماوه له‌نێو كۆشكدا ، سه‌رۆك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا دانیشتوه‌و له ڕیزى
پێشه‌وه‌یه (باشترین دانیشتنیش له هۆڵى سینه‌ما پێویسته له دواوه بێت ) ، و
له‌ڕیزى دواتر تارق عه‌زیزو ناصیف عه‌واد و وه‌زیرى ڕاگه‌یاندن له‌تیف نسیف جاسم
وعزه‌ت دوورى وچه‌ند كه‌سێك كه‌نایانناسێت دانیشتون ، پاشان نمایشى فیلمى" ڕۆژه
درێژه‌كان" ده‌كرێت .
كاتێك فیلمه‌كه
ده‌گاته ئه‌و دیمه‌نه كه‌كاره‌كته‌رى سه‌دام وێنا ده‌كات وپزیشكه‌كه فیشه‌كه‌كه
له‌قاچى ده‌رده‌هێنێت ، ئه‌وكاته‌ى ده‌پێكێت له‌هه‌وڵى كوشتنى عبدلكه‌ریم قاسم ڕزگارى
ده‌بێت ، سه‌رۆك داواى وه‌ستانى فیلمه‌كه ده‌كات . گرته‌كه ڕووخسارى سه‌دام حسینه
( ئه‌كته‌ر سه‌دام كامل ) له‌سه‌رشاشه‌كه گوزارشت له‌ئازارێكى كه‌م ده‌كات وه‌ك
په‌رچه كردارێك بۆده‌رهێنانى فیشه‌كه‌كه‌ى قاچى به‌هۆى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه كه
بێ به‌نج و له ماڵى یه‌كێك له حزبییه‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێت . لێره‌دا سه‌دام حسین
له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا قسه ده‌كات كه‌له‌گه‌ڵمدا چاوه‌ڕێ بوو كه‌خودى ئه‌و پزیشكه
بووكه ساڵى1959 كه‌فیشه‌كه‌كه‌ى له‌قاچى سه‌رۆك ده‌رهێناوه ... ده‌ڵێت (كاتێك فیشه‌كه‌كه‌ت
له‌قاچم ده‌رهێنا ، ئایا ئاهو ناڵه‌و ئازارم هه‌بوو ؟ ) پزیشكه‌كه ده‌ڵێت : (گه‌وره‌م
ده‌ست پێبكه‌م ) پێى ده‌ڵێت: (ئه‌وه به‌ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه بڵێ ) .
لێره‌دا وه‌زیرى ڕاگه‌یاندن هه‌وڵى دا ڕاى خۆى
ده‌ربڕێت و ووتى ( وه‌ڵا گه‌وره‌م گرته‌یه‌كى جوانه ، ده‌رهێنه‌ر ته‌نها ئازارێكى
ساده‌ى به‌ده‌رخستوه ) سه‌رۆك هاوار ده‌كات ( بێده‌نگ به ..تۆ له هیچ تێناگه‌یت
) . له‌پاشان پێیان وتم كه هه‌ر ئه‌مشه‌و چاره‌سه‌رێكییان بده‌مێ وپێویسته هه‌موو
كۆپى فیلمه‌كه له گشت هۆڵه سینه‌ماییه‌كان كۆبكرێته‌وه‌و بۆ رۆژى نمایش گۆڕان
كارى تێدا بكرێت !
چى له تواناى ده‌رهێنه‌ردایه
كه پێویستى به ئه‌كته‌ره‌كه و ماكێرو به‌رپرسى ڕووناكى و وێنه‌گرو ئه‌ندازیارى
ده‌نگ و فیلمى خام و چاپكردن و ترشاندن و مۆنتاژ هه‌یه بۆ گۆڕینى گرته‌یه‌كى درێژى
چه‌ند سانیه‌یه كه بۆئه‌وه‌ى بخرێته فیلمه‌كه به‌و واتایه‌ى دانانى نیگه‌تیفى
فیلمه‌كه ده ده‌قیقه‌یه و چاپكردنى ده‌یه‌ها كۆپى تاوه‌كو چاككارى له‌و دیمه‌نه‌دا
بكرێت . ده‌رهێنه‌ر ده‌ڵێت ..... ده‌رهێنه‌ر به‌یادى دێته‌وه كه وێنه‌ى پاڵه‌وانى
فیلمه‌كه‌ى (سه‌دام كامل ) هه‌یه كاتێك چاوه‌ڕێى كاركردن ده‌بێت وبێده‌نگه كه وێنه‌گره‌كه
گرته‌یه‌كى سینه‌مایى لێ وه‌رگرتوه كاتێك له بێده‌نگیا چاوه‌ڕێى ڕۆڵه‌كه‌ى ده‌كات
. گرته‌كه‌م به‌یاد هاته‌وه ، خێرا چوم بۆده‌زگاى سینه‌ماو له‌نێو هه‌زاره‌ها مه‌تر
فیلم له نێو ته‌نه‌كه‌كان فڕێ درابوو ، ده‌ستمان كرد به گه‌ڕان به‌دوى گرته‌ى پاڵه‌وانه
بێده‌نگه‌كه و دۆزیمانه‌وه وچاپمان كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌زاره‌ها مه‌ترى دى بۆسه‌ر
به‌شێكى نیگه‌تیفى فیلمه‌كه هه‌موو ده‌زگاى سینه‌ما خۆى بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان
كرد و بۆ ڕۆژى دواتر به ئۆتۆمبیل بۆ گشت شاره‌كان گه‌یه‌نرایه هۆڵه‌كانى سینه‌ما
وگۆرینى به‌كره‌ى فیلمه‌كان بوو كه سه‌رۆك به ئازار له‌و گرته‌یه دا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ گۆڕینى به‌و گرتانه‌ى كه بێ به‌نج فیشه‌كه‌كه
له‌قاچى سه‌رۆك ده‌ردێت ، به‌بێده‌نگى و ئازار نازانێت !
پاشان ده‌رهێنه‌ر
له پاش پشوه‌كه‌ى له ده‌ریاچه‌ى حه‌بانییه له‌عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میسر و ئێواره‌یه‌كى
سینه‌مایى بۆ ئاماده ده‌كرێت له‌یانه‌ى سینه‌ما له قاهره ، به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى
ئه‌و لێدوان و گفتوگۆیه بڵاو نه‌كرێته‌وه كه بابه‌تى ئه‌و ئێواره گفتوگۆیه بۆفیلمى
"ڕۆژه درێژه‌كان بوو " كه‌بوه گفتوگۆیه‌ك وه‌ك دادگاییه‌كى لێهات بۆده‌رهێنه‌ره‌كه
وئاڕاسته چه‌پ ڕه‌وه‌كه‌ى پیرۆزبایى كردنى دكتاتۆر بوو بۆ به‌سینه‌ماى كردنى ئه‌و
كاره . یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و یانه‌یه سه‌رجه‌م گفتوگۆیه‌كه تۆمارده‌كات
له بڵاوكراوه‌ى سینه‌مایى یانه‌كه بڵاوى ده‌كاته‌وه ، بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م سمیناره‌ش
ده‌بێته بچرانى په‌یوه‌ندى ده‌رهێنه‌رو دیكتاتۆر وعێراق .
ده‌رهێنه‌ر تۆفیق
ساڵح به‌م دانپێدانه‌ى یه‌كه‌مین ده‌رچونى ده‌بێت له دراماى"ڕۆژه درێژه‌كان
".
له‌وسه‌رده‌مه‌ى
ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕاكردنه‌ى حسین كامل و وه‌زیرى ته‌سنیع عه‌سكه‌رى له عێراق و سه‌دام كامل بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ڕاكردنى
پاڵه‌وانى فیلمى" ڕۆژه درێژه‌كان " له‌گه‌ڵ كچه‌كانى دیكتاتۆر و گه‌ڕانه‌وه‌یان
پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆك به‌ڵێنیان پێئه‌دات كه ئازارییان نه‌دا له‌دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان
ده‌كوژرێن و سه‌رییان ده‌په‌ڕێنرێت .
كه‌واته سه‌رۆك
له‌دراماكه‌دا ده‌مرێت ...سه‌دام كاملى پاڵه‌وانى فیلمى "ڕۆژه درێژه‌كان"
ده‌مرێت ،و وه‌ك خائینیش نازناوى بڵاوده‌بێته‌وه . له‌به‌رئه‌وه فیلمه‌كه ڕێ له
نیشان دانى ده‌گیرێت به‌وجۆره پاڵه‌وانى ئه‌و فیلمه كۆتایى دێت . به‌ڵام سه‌رۆك
داواى به‌سینه‌مایى كردنى چرۆكه‌كه‌ى ده‌كات . به‌وجۆره بڕیارى دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى
ئه‌و فیلمه ده‌درێت ئه‌ركى ده‌رهێنانى ده‌سپێرێت به ده‌رهێنه‌ر "محه‌مه‌د
شكرى جه‌میل ". شوناسى هونه‌رى ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ى دووه‌مى ڕۆژه درێژه‌كان
.له‌سه‌رده‌مى پاشایه‌تى وه‌ك مۆنتێرێك له‌به‌شى سینه‌ماى كۆمپانییاى نه‌وتى عێراق
كارى كردوه .له‌دواى شۆرشى 14 ته‌موزى 1958 ده‌چێته ده‌زگاى سینه‌ماى عێراقى .
له‌دواى كوده‌تاى شوباتى 1963 ساخته‌ى دیكۆمێنتێكى سینه‌ماى ده‌كات به‌ناوى
"كۆتره خوێناوییه‌كان " كه‌ناوى ناخاته سه‌رفیلمه‌كه وئه‌م فیلمه دیكۆمێنتییه
ساخته‌یه ڕۆِڵى ده‌بێت
له‌و چیرۆكه خۆێناوییانه‌ى له‌نێوعێراقدا له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كاندا ڕووئه‌ده‌ن
پاش ئه‌وه‌ى له‌ته‌له‌فیزۆنه‌وه چه‌ندین جارپیشان ده‌درێت .
هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت
به ساخته‌كردنى مێژووى عێراق له فیلمى ( كێشه‌ى گه‌وره ) ..المسئله الكبری )
كه شۆڕشى بیستى عێراق كه له ڕومێسه و نه‌جه‌ف ڕوویداو گه‌ڕانده‌یه‌وه بۆئه‌و
هۆزانه‌ى سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات بوون . دیمه‌نێك له فیلمى (ئه‌وماڵانه‌ى له‌و كۆڵانه‌ن
) ى ده‌رهێنه‌ر قاسم حه‌وه‌ل لاده‌بات و تاوه‌كو ڕێڕه‌وى فكرى فیلمه‌كه بگۆڕێت .فیلمێك
ده‌رده‌هێنێت له‌سه‌ر ژیانى مه‌لیك غازى
له‌به‌رئه‌وه‌ى دیكۆمێنته‌كان ئاماژه به‌داواى مه‌لیك غازى ده‌كات به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى
كوێت بۆ عێراق . كه‌جۆڕه پشتگیرییه‌كه بۆهه‌ڵمه‌تى داگیركردنى دیكتاتۆر بۆ كوه‌یت
بوو .
ئه‌و كێشانه‌ى ڕووبه‌ڕووى
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ده‌بێته‌وه بۆ دووباره ده‌رهێنانه‌وه‌ى فیلمى " ڕۆژه درێژه‌كان
" ئه‌وه‌یه كه‌سێك هاوشێوه‌ى سه‌دام بێت به‌و مواسه‌فاتانه‌ى پێشوو . له‌وكاتانه‌دا
نووسه‌رى ڕۆمانى" ڕۆژه درێژه‌كان" سه‌رقاڵى نووسینى به‌شى دووه‌مى ڕۆمانه‌كه‌ى
ده‌بێت كه‌پاڵه‌وانى ڕۆمانه‌كه سه‌دام حسین چۆن جه‌نگ له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵده‌گیرسێنێت
دواتر چۆن كوه‌یت داگیرده‌كات . له‌ناكاو هه‌واڵى مردنى نووسه‌رى چیرۆكى ڕۆژه‌درێژه‌كان
وبه‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى سینه‌ماى ڕابردوو عبدللامیر معله بڵاوده‌كرێته‌وه به‌هۆى
جه‌ڵته‌ى ده‌ماغ كه‌ده‌بێته هۆى مردنى .
به‌ڵام پرۆژه‌ى فیلمه‌كه
ده‌وه‌ستێنرێت ! پرسیارئه‌وه‌یه مردنى نوسه‌ره‌كه په‌یوه‌ندى چییه به وه‌ستانى
به‌رهه‌م هێنانى فیلمه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌شایانى ده‌رخستنى ناوى نییه له‌سه‌رفیلمێك
كه ده‌رباره‌ى ژیانى سه‌رۆكه !
له‌ساڵى 2002 له‌یه‌كێك
له‌هاوڕێكانى عبدللامیر معه‌له له‌عێراقه‌وه هه‌واڵێك دزه‌ده‌كات ده‌رباره‌ى چیرۆكى
كوشتنى نووسه‌ره‌كه كه كوڕى نوسه‌ر ئه‌ندامى یه‌كێ له‌بزوتنه‌وه ئاینیه توندڕه‌وه‌كانه
كه‌ئه‌مه ده‌بێته هۆى توره‌ِكردنى سه‌رۆك كه چۆن به‌رپرسێكى حیزبى و كه‌سێتیه‌كى ڕاگه‌یاندن
له‌پارت و ده‌وڵه‌تدا كوڕه‌كه‌ى به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وت بكات . به‌تایبه‌ت كه په‌یوه‌ندى
ده‌كات به پارتێكى ئاینى توند ڕه‌وودژو و باسیش ناكرێت ، به‌و جۆره بانگ ده‌كرێت
بۆكۆشك و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت وپرۆسه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى بۆ داده‌نێن ، به‌ڵام
ووشه‌كان قورس ده‌بن به‌و جۆره له‌ڕۆژى دواتر له‌ماڵه‌كه‌یدا به‌بێگیان ده‌دۆزرێته‌وه
پاش ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژى پێشتر له‌كۆشكدا مامه‌ڵه‌یه‌كى خراپى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ! كه‌واته
نووسه‌ر ده‌كوژرێت ..نووسه‌رى ڕۆمانى "ڕۆژه درێژه‌كان" !
پرسیارى گرنگ لێره‌دایه ئایا له ڕۆژه درێژه‌كان به‌شى ئه‌وه‌نده ماوه‌ته‌وه كه بكرێته دووباره به‌رهه‌م هێنانى شاكارێكى سینه‌مایى .
* ئه‌م نوسینه قاسم حه‌وه‌ل نوسیویه‌تى له‌دواى ڕووخاندنى دیكتاتۆر له ڕۆژنامه‌ى قه‌به‌سى كوه‌یتى ژماره 10434 ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى 4 یۆنیوى 2002 بڵاوكراوه‌ته‌وه .
• له‌كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێن گه‌ر سیناریۆكه
بۆ پاڵه‌وانى ڕۆژه درێژه‌كان كۆتایى نه‌هاتبێت ئه‌وا به دیارچاوى دنیاوه هه‌ردوو
پاڵه‌وان له سێداره دران .. پاڵه‌وانى فیلم
به‌ده‌ستى خودى دیكتاتۆر و دیكتاتۆریش له دادگاى تاوانه گه‌وره‌كانى دژ به میلله‌ت
.
• قاره‌مانى ڕاسته‌قینه‌ى ڕۆژه درێژه‌كان به‌دیارچاوى
دنیاوه پاش ئه‌وه‌ى گشت وو‌ڵاتى دایه به‌ر وێرانكارى ، له كونه گوركێكدا دۆزرایه‌وه
.. لێره‌وه هه‌زاران چیرۆك و سیناریۆى نوێ چاوه‌ڕوانى ئه‌م ووڵاته‌یه ؟؟؟
• وه‌رگێڕى كوردى
ئەم بابەتە پێشتر بڵاوکراوەتەوە
