ده ڕێساكه‌ى سینه‌ماى دۆگما
مانیفێستى دۆگما و ئه‌زمونێكى سینه‌مایی
ده ڕێساكه‌ى سینه‌ماى دۆگما
مانیفێستى دۆگما
و ئه‌زمونێكى سینه‌مایی
وەرگێڕانی : خالید حه‌مه‌لاو
ده‌رهێنه‌رى دانیماركى لارس فۆن تره‌یه‌ر رێبازى دۆگماى له ساڵى 1995 له دانیمارك بونیاد نا پاشان خۆى و كۆمه‌ڵێك سینه‌ماكارى نوێ به دۆگما ناسران ..ئه‌وان ئامانجیان ڕزگاربون بوو له گشت مه‌رجه‌كانى به‌رهه‌مهێنان كه به‌سه‌ر داهێنه‌رانى بوارى سینه‌مادا سه‌پێنرابوو، هاوكات دووركه‌وتنه‌وه بوو له گشت شێوازه‌كانى كارتێكه‌ر و فێڵى سینه‌مایی و بۆ ئه‌وه‌ى فیلمه‌كان ته‌واو نزیك بن له واقیع و بگاته ئاستی ئه‌وه‌ى نزیك بێته‌وه له ئیرتیجالیه‌ت ( به‌مانایه‌كى تر نزیك بێت له دیكۆمێنت )، هه‌روه‌ها ئامانجیان
دروستكردنى سینه‌مایه‌كى هونه‌رى به‌رز بوو به تێچونێكى كه‌م.
رێساكانى رێبازى دۆگما:
١- پێویسته وێنه‌گرتن له لۆكه‌یشنى ئۆرژیناڵی بێت ، نابێ هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێت كه له ستۆدیۆ وێنه‌گیرابێت ، هه‌ر كه‌ره‌سته كه‌لوپه‌لێك كه له فیلمه‌كه‌دا هه‌یه له شوێنى وێنه‌گرتن دا هه‌بێت . به واتایه‌كى تر وێنه‌گرتن نابرێته ستۆدیۆ بۆ دروستكردنى دیمه‌نى ده‌ستكرد و دیكۆر.
٢- نابێت ده‌نگ دوور له وێنه‌گرتن دابنرێت و هه‌روه‌ها، پێویست ناكات موزیك به‌كار بهێنرێت مه‌گه‌ر ته‌نها نوێبكرێته‌وه یان له‌كاتى وێنه‌گرتندا به‌كاربهێنرێت.
٣- پێویسته كامێرا به‌ده‌ست ڕاگیربكرێت ، هه‌ر جووله و جێگیربونێك له دیمه‌نه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر وابینرا به‌هۆى جووڵه‌ى ده‌سته‌وه‌یه ڕێپێدراوه.
٤- پێویسته وێنه‌گرتنى فیلمه‌كه ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بێت

٥- ڕوناكى ده‌ستكرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه وه‌ك ( ته‌كنیكى ڕووناكى .. یاخوود فلته‌ر نابێت به‌كاربهێنرێت
٦- پێویسته فیلم توندوتیژى ده‌رنه‌خات ( كوشتن و چه‌ك و و شتی تر‌ى له‌م جۆره نابێت وێنه بگیرێت).
٧- نامۆبونى ده‌روونى و جوگرافى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه ( ده‌توانین بڵێن فیلمه‌كه له ئێستا و لێره‌دا ڕوو ده‌دات)
٨- فیلمه‌كانى ستایڵه جیاوازه‌كان له‌نمونه‌ى ( ترسناك و خه‌یاڵ زانستى و.. هتد.. شیاو نین
٩- پێویسته پێوانه‌ى فیلمى به‌كارهاتوو 35 ملیمه‌ترى بێت.
.١٠- پێویسته له تایتڵدا ناوى ستاف و ده‌رهێنه‌ر نه‌نوسرێت
ئەم بابەتە پێشتر بڵاوکراوەتەوە