مه‌به‌ست و به‌ربه‌ست
مه‌به‌ست و به‌ربه‌ست
مه‌به‌ست و به‌ربه‌ست
نوسینی: ئارۆن سۆرکین
وەرگێڕانی: خالید حەمەلاو
چۆن مه‌به‌ست و به‌ربه‌ست ده‌اتونێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكی سینه‌مایی یارمه‌تیده‌ر بێت وا بكه‌ین بیرۆكه‌كان بگه‌ن به ئه‌وپه‌ڕی چێژ
چۆن ده‌اتونین بیرۆكه‌كان وه‌چه‌یان هه‌بێَت واته به‌رهه‌مداربن؟
ئارۆن سێركن سیناریۆ نوسێكی ئه‌مریكییه‌و نوسه‌ری فیلمه‌كانی ( تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌نی بۆلً، چه‌ند پیاوێكی باش و شانۆگه‌رییه خه‌لاتكراوه‌كانی وه‌ك .. (To Kill a Mockingbird) ه
.به‌ڵێ زۆربه‌مان سیناریۆ نوس نین، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێك له‌سه‌ر شاشه ، به‌نوسراو یان له پۆستێكی میدیۆمدا ته‌واو له‌یه‌ك ده‌چن. رێسا‌و بونیاتنانی چیرۆكێك له‌یه‌ك ده‌چن.




بنه‌ماكانی چیرۆكێكی باش
چیرۆكێكی باش واتا درامای تێدایه، دراما یانی چی؟ دراما واته ململانێ. ململانێی چی؟ ئه‌مه‌ش كورت و پوخت سێركن له نییه‌ت ( مه‌به‌ست ) و به‌ربه‌ستدا قه‌تیسی ده‌كات. ئارۆن فێرمان ده‌كات ئه‌گه‌ر بته‌وێ چیرۆكێكی باش بگێڕیته‌وه ده‌بێت : نیه‌ت - پاڵنه‌ر یان ڕاكێشانی به‌هێزی پاڵه‌وانه‌كه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی شتێك.
چه‌ند جار سه‌یری فیلمێكت كردووه و وتوته ( گیز - پففف)، بۆچی كاره‌تكته‌ری سه‌ره‌كی ته‌نها درگاكه‌ی كرده‌وه‌و هه‌ڵهات؟ ڕه‌نگه ئه‌وه فیلمێكی خراپ بوبیبَت ..بۆیه پێویسته هه‌ردوو مه‌به‌ست و به‌به‌رست هێنده به‌هێز بن نه‌توانین له‌ده‌ست هیچیان قوتارمان ببێت و ده‌ستبه‌رداری هیچیان ببین.. لێره‌وه ده‌توانیت بنه‌مای چیرۆكێكی باشت هه‌بێت ، چۆن ؟ با بڕێك بابه‌ته‌كه شیبكه‌ینه‌وه:
ئه‌گه‌ر چیرۆكێك ده‌نوسین ده‌رباره‌ی شتێكی ئاسایی وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی كار - ڕوونی بكه‌ره‌وه بۆچی كارێكت ده‌وێت ، له كاتێكدا هه‌موو كه‌س كاری پێویسته ( نیشانی بده زۆرت پێویست به پاره‌یه)، .هه‌روه‌ها پێمان بڵێ بۆچی نا‌توانیت كارێك بدۆزیته‌وه ( په‌تای كرۆنا هه‌یه و ژیان وه‌ستاوه‌و ئابوری داته‌پیوه.... هتد )
ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی گه‌شتێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئازیزێكت بۆ ئه‌وروپا ده‌نوسیت، پێمان بڵێ چۆن ویستت كاته‌كانت له كه‌نار ده‌ریا به‌سه‌ر به‌ریت، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه خه‌وت لێكه‌تبوو هه‌ربۆیه گه‌شته‌كه‌ت دواكه‌وت. چۆن توانیت به‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌سته‌دا زاڵ ببیت؟ چویته‌وه ماڵه‌وه، زۆر به ساده‌یی ئه‌وه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه خوێنه‌ر به‌سه‌رسامییه‌وه به‌كێشی ناو روداو و گرێكانی چیرۆكه‌كه‌ت ده‌كات. ئه‌مه شێوازه‌كه‌یه .. دیاره به‌شێوه‌یه‌كی ساده و نمونه‌یكی ساده.
نمونه‌یه‌ك له ( تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌ت)



.مارك زۆكه‌ر بێرگ مناڵێكی 19 ساڵانه، كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌یری هه‌یه، كه‌سێكی گۆشه‌گیره ، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌یه كه‌س نایه‌وێت هاوڕێیه‌تی بكات
مه‌به‌سته‌كه: ئه‌و وه‌كو هه‌موو گه‌نجه‌كانی تری زانكۆی هارقارد له‌گه‌ڵ كچان په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ڵام نائومێده، پێی خۆشه بچێته ئاهه‌نگه‌كان و هه‌ست هه‌ست به به‌شداریكردن بكات و به‌ڕاستی به‌شداری بكات و ئه‌وه هه‌سته تێبگات، پێی خۆشه ببێته ئه‌ندامی یانه به‌ناوبانگه‌كانی هارڤارد. هه‌موو ئه‌مانه له‌كه‌شێكی ڕاسته‌قینه‌دا و له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا پێویسته بگوترێن و له‌پێنج خوڵه‌كی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌دا .به‌ڕوونی ببینرێت
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بكات جیهانی خۆی دروست ده‌كات ، ( شارێكی مه‌جازی به‌ناوی فه‌یسبووك، كه ده‌توانێت) له‌وێ سه‌رۆكی شاره‌وانی بێت
به‌ربه‌سته‌كه‌ی : هه‌موو شتێك كه په‌یوه‌ندی به دروستكردنی تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ملیار دۆلارییه‌وه هه‌یه. داوای یاسایی، كێبركێی بازاڕ، پاره‌كۆكردنوه، به‌ڕێوه‌به‌ردنی كۆمپانیا.....
كاره‌كته‌ره‌كان مرۆڤ نین
زۆربه‌ی نوسه‌ران پێیان وایه ده‌بێت زۆربه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانیان وا دده‌ربكه‌وێت واقعی بن.. نوسه‌ران پێیان وایه تا زۆرتر سیفه‌تی مرۆیی بده‌ن به‌كاره‌كته‌ره‌كان باشتره.؟
له فیلمی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دا مارك كه‌سایه‌تییه‌ك نییه، ئه‌و كاره‌كته‌ره، ئارۆن سێركن نیشانمان ده‌دات كه ماركه‌ی دڵخوازی مارك له‌كه‌ره‌ی فستق چیی؟ هه‌روه‌ها هیچ شتێك له‌باره‌ی دایك و باوكییه‌وه نازانین و فێرنابین، چوون هه‌موو ئه‌وانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نییه؟
چونكه كاره‌كته‌ره‌كان مرۆڤ نین - ئه‌وان كاره‌كته‌رن . پَویست ناكات پێش ئه‌وه‌ی چیرۆكێك بنوسیت، كه‌سایه‌تی كاركته‌رێك و سیفه‌ته‌كانی بنوسیت.
.تاكتیكه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ململانێی نییه به‌رامبه‌ر به مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كاره‌كته‌كان چۆن خۆیان ده‌رده‌خه‌ن
هه‌ر كاره‌كته‌رێك تاكتیكی تایبه‌ت خۆی ده‌بێت. گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی مارك به‌درێژایی فیلمه‌كه داوای یاسایی برایانی وینكلڤۆسه و هه‌موومان ده‌بینین كه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات به - پشتگوێخستنی
.چۆن كاره‌كته‌ره‌كان ململانێ له‌گه‌ڵ ملانێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه خاوه‌نی چی سیفه‌تێكن
.چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌وه‌ی باشتر بنوسیت ئه‌وه‌یه ( بیرۆكه‌ی جووتبونی نێر و مێ) ت هه‌بێت
گه‌ر تۆ نوسه‌رێكی ناخه‌یاڵی بیت یاخوود بلۆگه‌رێكی میدیۆم، نوسه‌ری ڕۆمانێكی پڕ فرۆش بیت یان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سۆشیاڵ میدیایه‌ك كاربكه‌یت - گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی باش كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانته
ده‌توانین بلۆكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێك له‌سه‌ر شاشه وه‌ربگرین و له‌نوسینی خۆماندا جێبه‌جێی بكه‌ین. ده‌تاونین
.بیرۆكه بۆ جووت بوون دروست بكه‌ین
گرنگه بزانیت كار له‌سه‌ر چ جۆره شتێك ده‌كه‌یت، بیرۆكه و ئامانجه‌كه‌ت چییه؟ له‌خۆت بپرسه ئه‌م باسه سه‌باره‌ت به‌چییه؟
وه‌ڵامه‌كه ده‌بێت نیه‌تی تۆ بێت. ئگه‌ر چیرۆكێك له‌سه‌ر كاره‌كته‌رێك ده‌نوسیت، چێده‌چێت بابه‌تێك بێت كه پێویستی كاره‌كته‌رێكه، ئه‌گه‌ر پۆستێكی سۆشیال میدیا ده‌نوسیت، له‌وانه‌یه كێشه‌یه‌ك بێت كه به‌ڕه‌استی پێویستی به‌چاره‌سه‌ره.
مه‌به‌ست چییه؟ باسی چی ده‌كات، به‌زووترین كات مه‌به‌سته‌كه‌ت ڕوون بكه‌ره‌وه - له‌سه‌ر دێڕی پۆستی میدیۆمه‌كه‌تدا ، یاخوود له یه‌كه‌م ئه‌كتی شانۆنامه‌كه‌تدا. پاشان ڕێك دوای روونبونه‌وه‌ی مه‌به‌ست به‌ربه‌سته‌كه دروست بكه و پێویسته ئه‌م دوانه به‌خێرایی بكه‌ونه ململانێ و ململانێكه دروست و باوه‌ڕهێنه‌ر و واقیعی بێت، هه‌روه‌ها پێویسته به‌ربه‌سته‌كه هێنده گه‌وره یاخود قورس بێت كه خوێنه‌رانت بپرسن كه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و نهێنیه‌دا - نه‌زانینی ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كه یان تۆ چۆن كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت یان چۆن به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كه‌دا زاڵ ده‌بیت .. لێره هیچ ڕێكه‌وتنێك بوونی نییه ئه‌وه‌ی هه‌یه ململانێیه - ئیدی چیرۆكه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی خۆی. گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێش ( لێره مه‌به‌ست له‌قوڵی ناوه‌ڕۆك و بابه‌تی بوونی چیرۆك نییه) به‌قه‌د ئه‌وه‌ی باسه‌كه كورتكراوه‌یه له چۆنێتی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێش نه‌ك بابه‌تی چیرۆكه‌كه جا (فه‌لسه‌فی، كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌یاڵی، سیاسی ... هتد) یاخود سه‌ربه هه‌ر ژانرێكی ئه‌ده‌ب و سینه‌ما بێت. چیرۆك گێرانه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش له وروژاندنی كنجكاوی خوێنه‌ر زیاتر نییه.
وروژاندنێك كه هه‌ست و هۆش و عه‌قڵ و جه‌سته له‌یه‌ك كاتدا بجوڵێن به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ست بكه‌ی سه‌راپای داگیركردویت و خوێنه‌ر له‌جیهانی خۆی بباته ده‌ره‌وه و ڕۆبچێته نێو جیهانی چیرۆكه‌كه‌ت.
ئارۆن سێركن كاتێك سیناریۆی فیلمی سۆشیال نیتۆرك ده‌نوسێت و له‌لایه‌ن ده‌یڤد فینچه‌ره‌وه كاری ده‌رهێنان بۆ فیلمه‌كه ده‌كرێت و له‌نێو كاندیدكردنی فیلمه‌كه بۆ ده خه‌ڵاتی ئۆسكار سێ خه‌ڵاتی ئه‌و ساڵه به‌ده‌ست دێنێت، ئیدی له دنیای سیناریۆنوسیدا ده‌بێته ناوێكی دیار‌و له‌و كاته‌وه واته پاش ساڵی 2010 میتۆدی مه‌به‌سه‌ت و به‌ربه‌ست بووه شه‌قڵێكی گرنگی چیرۆك گێڕانه‌وه به‌تایبه‌ت له نه‌خشه‌سازی سیناریۆی فیلم‌دا.

:پێنج ڕێگا بۆ به‌كارهێنانی به‌ربه‌ست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی كاره‌كته‌ر
باشترین ڕێگا بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی گرێكان و خێراكردنی گه‌شه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان ئه‌وه‌یه به‌جۆرێك كێشه بۆ كاره‌كته‌ركه‌ت دروست بكه‌یت كه‌هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رچوون بێت له‌گه‌شته‌كه‌ی.
:یه‌كه‌م
به‌كارهێنانی به‌ربه‌سته‌كان بۆ ئاشكراكردنی پاڵنه‌ره‌كانی كاره‌كته‌ر. وه‌ك نوسه‌رێك پێویسته له‌وه تێبگه‌یت پاڵنه‌ری كاره‌كته‌ره‌كه‌ت چییه و چۆن روبه‌ڕووی كیبَشكان ده‌بێته‌وه، پێویسته تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی كاره‌كته‌ره‌كه‌ت بناسیت ، شێوازی ژیان و بیركردنه‌وه‌ی ، توانای جه‌سته‌یی، هه‌روه‌ها پێویسته زۆر بزانیت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌سه‌ریان هاتوه له‌ژیانیدا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چی پاڵنه‌ره بۆ كرده‌وه‌كانیان، له‌چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌دا به‌ربه‌سته‌كان پاڵنه‌ره‌كانی كاره‌كته‌ره‌كه‌ت روناك ده‌كه‌نوه و به‌سوود وه‌رگرتن له سیفه‌ته‌كانی یارمه‌تیت ده‌دات كاره‌كته‌ری داینامیكی و په‌یوه‌ندیدار دروست بكه‌یت.
:دووه‌م
ئاسته‌نگی پله و ئاسته‌كان ببه‌ره ناو گرژی قوڵتر، به‌ربه‌سته‌كان ده‌كرێ مه‌عنه‌وی - كه‌سێك یان شتێكی فیزیكی بن كه له‌رێگه‌ی پاڵه‌وانه‌كه‌دا وه‌ستاوه - یان ده‌كرێ هێزێكی نه‌بینراوبێت و دژی كاره‌كته‌ره‌كه‌ت كارده‌كات. هه‌ردوو جۆری بۆ گرژی ئاسته‌نگه‌كان به‌كاربهێنه‌و چیرۆكێك به پێكهاته‌یه‌كی قوڵ بخه‌ڕێ. بۆ نمونه:
شه‌پۆلێكی ده‌رونی له گرێ دروست بكه بۆ هێڵی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه، ڕێگه‌یه‌ك بدۆزه‌ره‌وه كه كاره‌كته‌ره‌كه‌ت باوه‌ڕی وایه ئه‌توانێت ته‌حه‌دا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه سه‌خته‌ی رووبه‌ڕووی بۆته‌وه و باوه‌ڕی وایه ئه‌توانێت به‌سه‌ریدا زاڵ ببێت.
:سێهه‌م
به‌كارهێنانی ژێر - گرێی لاوه‌كی بۆ ئاڵۆزكردنی شته‌كان. هه‌موو گرێیه‌كی لاوه‌كی پێویستی به ئامانجێك هه‌یه، ژێر گرێكان بۆ كاره‌كته‌ره لاوه‌كییه‌كان بنوسه كه له‌كۆتاییدا ئاڵۆزییه‌كان بۆ پاڵه‌وه‌نه‌كه‌ت دروست ده‌كه‌ن، له هاری پۆرته‌ردا كاه‌كته‌ره لاوه‌كییه‌كان چه‌ندین گرێی لاوه‌كییان هه‌یه، بۆ نمونه هێڵی سه‌ره‌كی سه‌رنجی له‌سه‌ر ژیانی هاری یه وه‌ك خوێدنكارێك له كاتێكدا هه‌وڵی شكست پێهێنانی لۆرد ڤۆڵدیمۆرت ده‌دات، ڕۆڵێنگ له ژێر پڵاته‌كانیدا كاره‌كته‌ری لاوه‌كی وه‌ك دورسلییه‌كان دروست ده‌كات كه له‌رێگه‌ی هاریدا وه‌ستاون.
:چواره‌م
به‌ربه‌سته‌كان بخه‌ره سه‌ر ڕێی دژبه‌ره‌كه‌شت، بۆچی ئه‌بێ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان بخه‌ینه به‌رده‌م پاڵه‌وانه‌كه ، دژبه‌ره‌كه‌ت بكه‌ره كه‌سێتییه‌ك كه زیاتر بێت له پیاو خراپێك. ئه‌وانیش پێویستییان به‌هموو ئه‌و شتانه‌یه كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیت هه‌یه‌تی - ئاڵۆزی، پیرۆكی پشته‌وه، كێشه و به‌ربه‌سته‌كان. بزانه پاڵنه‌ره‌كانیان چین بۆ ئه‌وه‌ی دژی پاڵه‌وانه‌كه‌ت بچن و ناچاربن رووبه‌روو ببنه‌وه، هه‌روه‌ها چانسی سه‌ركه‌وتنیان به به‌ربه‌ست خاوبكه‌ره‌وه.
:پێنجه‌م
به‌كارهێنانی به‌ربه‌سته‌كان بۆ دروستكردنی بازنه‌ی كاره‌كته‌ری گۆڕاو. كاتێك ده‌بینی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیت واده‌ده‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر گرفته‌كان و رێگرییه‌كاندا زاڵبووه‌و دۆخی ده‌روونی باشه و پێی وایه چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ربه‌ستێكی بۆ دابنێ بۆ ڕێگرییكردن له له پێشكه‌وتنه‌كانیان. به‌گشتی به‌ربه‌سته‌كان هێزێكن بۆ گۆڕانكاری كه كاره‌كته‌ری یادگاری دروست ده‌كه‌ن. كاتێك كاره‌كته‌رێك به‌درێژایی چیرۆكێك له گۆڕاندایه زیاتر سێ ڕه‌هه‌ندی و سه‌رنجراَكێش و واقعی ده‌بن